(خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دانیشتنی سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانی دیاری کوردستان)
دانیشتنه‌که‌ی مەسروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ده‌زگا میدیاییه دیار و کاریگه‌ره‌کانی کوردستان، خۆی له خۆیدا کارێکی پیرۆز و دیموکراسییانه و سەردەمییە، ئه‌ویش به‌و گوتار و شیوازه ئاخافتانەی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له چه‌ندان شوێندا داکۆکی له‌وه کرده‌وه که به ڕاشکاوی و ته‌نانه‌ت "زۆر به ڕاشکاوی" قسه بکرێت.
ئه‌مه یه‌کێک له خاڵه دره‌وشاوه‌کانی حوکمڕانی کوردییه له دوای ڕاپه‌ڕین، تا ئێستە که هه‌وراز و نشێوی خۆی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر به هه‌مان هه‌ناسه‌ی ئازاد و ڕاشکاوهوه گوتاره‌که ئاڕاسته کراوه. ئه‌وه‌ی که قسه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رۆکی حکوومه‌تیش ئه‌وه‌یه که نابێت پێوه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین له وڵاتانی دراوسێوه وه‌ربگرین، به‌ڵکو ده‌بێت چاو له وڵاتانی ئه‌ورووپایی وه‌ک سویسرا و ئا‌ڵمانیا و... بکه‌ین دیسان ده‌رخه‌ری جۆره ته‌بایی و لێکنزیکبوونەوەیەكی حکوومه‌ت و میدیاکار و ڕۆژنامه‌نووسان له پله‌ی هاووڵاتییه، ئه‌مه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌یه که کۆڵه‌که‌ی چواره‌می دیموکراسی مانادار ده‌کات و بوێری و توانستی لێپرسینه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا زۆر شتی گرینگ هەن ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت و فه‌زای دیموکراسی و ئازادی نه‌بێت به فه‌وزا و بشێوی و به‌ره‌ڵایی، بۆیه سه‌رنجی چه‌ند خاڵێکی کورتی ئه‌و دانیشتنه پشوودرێژ و ڕاشکاو و سه‌رده‌مییانه ده‌ده‌م، که ماوه‌ی سێ سەعات و نیو درێژه‌ی خایاند.
له بینینی کۆی ئه‌و دانیشتنه ئێمه زۆر چه‌مکی شێوێنراو و تێکه‌ڵکراو ده‌بینین که ڕاست ده‌کرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دیالۆگ و دیبه‌یته‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیران و میدیاکار و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه.
سه‌ره‌تای قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه به یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئه‌رکه‌کانی میدیا، واته "گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ" که له‌گه‌ڵ "هه‌واڵسازی" تێکه‌ڵ کراوه و نابێ ئه‌م تێکه‌ڵکارییه سه‌ر له خه‌ڵک و ئێمه و هاووڵاتی تێک بدات.
یه‌کێک له قه‌یرانه‌کانی میدیای کوردی به گشتی، ههواڵسازییه. هه‌واڵسازی له خزمه‌ت ئه‌جێندایه‌کی دیاریکراو و دژبه لایه‌ن یان لایهنگەلی دیاریکراویشه و له هاوکێشه‌یه‌کی ئاوهادا ئه‌وه‌ی قوربانی ده‌بێت "ڕاستگۆی"یه، که خاڵێکی‌تر له قسه‌کانی مەسروور بارزانی بوو.
هه‌واڵسازیی دژ به ڕاستگۆیی و ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌وه‌ستێته‌وه و لێکه‌وته کوشندهکهیشی خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک و به‌فیڕۆدانی سه‌رمایه‌یه له کات و پاره و وزه‌ی ئه‌م خه‌ڵکە بۆ خافڵاندن و فریودانیان، واته خه‌ڵک هان ده‌درێت دژی حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوهستنەوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه و داتا و زانیارییه‌کی بابه‌تییانه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵێکی ڕه‌خنه‌ئامێز هه‌بێت. ئه‌م جۆره له ئیش‌کردن و هه‌واڵسازیی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تێڕوانینێکی گشتبینانه و ناداتایانه وه‌ستاوه، ده‌بێته هۆی ڕووکه‌شبینی و داوه‌ریکردنێکی سه‌رپێیی له‌سه‌ر دیارده و ڕووداوه‌کان، سایکۆلۆجییهت و سۆبجێکتیڤیەتێکیش په‌روه‌رده ده‌کات که به‌شێوه‌ی گشتی هاووڵاتی و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووس په‌لاماری هه‌موو شتێک بده‌ن، دژ به هه‌موو هه‌وڵێک بن، هه‌ر هه‌وڵێک پێشبینی بکه‌ن و به‌ر له جێبه‌جێکردنی به نه‌زۆک جاڕی بده‌ن و له ئه‌نجامدا بێهیوایی و نائومێدییه‌کی فرەوان ده‌به‌شنه‌وه و بڵاو ده‌که‌نه‌وه که ده‌رهاوێشته و لێکه‌وته دواییه‌کانی خه‌مۆکی و ناڕه‌زایه‌تییه‌که که کۆمه‌ڵگە قه‌تیس و بێ به‌رووبووم ده‌کات له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
ئێمه کاتێک ڕۆژنامه‌گه‌ری به کۆڵه‌که‌ی چواره‌می دیموکراسی ناو ده‌به‌ین، ده‌بێ دروست له‌م گوزاره و ده‌ربڕینه تێبگه‌ین، کۆڵه‌که‌ی چواره‌می دیموکراسی کۆڵه‌که‌یه‌کی تاقانه نییه که له‌ژێر دیوار و بینای کۆمه‌ڵگە دانرابێت و به ته‌نیا هه‌ڵگری خه‌م و ئازار و کێشه‌کانیان بێت، به‌ڵکو ئه‌م کۆڵه‌که‌یه له پاڵ کۆڵه‌که‌کانی تردا به تایبه‌ت کۆڵه‌که‌ی یه‌که‌م، واته حکوومه‌ته که به چاودێریکردن و ڕه‌خنه‌گرتن و له ئه‌نجامدا پێشنیاردان و هاوکاریکردن، ئه‌م بینایه پێکه‌وه به پێوه ڕاده‌گرن. ئه‌مه یه‌کێک له‌و باسانه بوو که له میانه‌ی وتووێژه ڕاشکاوه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیران و میدیاکار و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه هاته ئاراوه، نابێت ڕۆژنامه‌نووس ته‌نیا ڕه‌خنه بگرێت و لایه‌نی دزێو و نه‌رێنی دۆخه‌که زه‌ق بکاته‌وه.
ئه‌و ته‌مسیله‌ی یه‌کێک له به‌رپرسانی میدیا پێوه‌ست به ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه له سلێمانی گێڕایه‌وه که کاری ئێمه ئه‌وه‌یه بپرسین بۆچی ئاگرکوژێنهوهکە ئاوی پێ نییه، نه‌ک شتی دیکه. وه‌ڵامی به‌رپرسی پێوه‌ندیداریش ئه‌وه بووه که ئێمه په‌نجا ساڵه ئاگر ده‌کوژێنینه‌وه با یه‌کجار ئاویشمان پێ نه‌بێت، ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌ی جیاوازی له‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌م دوو ڕسته ساده‌یه له هه‌ردوولا هه‌ڵگری حیکمه‌تی خۆیه‌تی، به‌ڵام به مه‌رجێک نیازه‌که به ئاڕاسته‌ی چاککردن و بنیاتنان بێت نه‌ک مانشێت قۆستنه‌وه و دروستکردنی هه‌واڵی خهڵکوروژێن. بۆ نموونه، باسکردنی به‌رپرسی ده‌زگایه‌کی میدیایی له‌وه‌ی ڕێی نێوان سلێمانی و هه‌ولێر زۆر خراپه و ئه‌ڵێی بێخاوه‌نه و حکوومه‌تێک نییه چاکی بکات و... قووقاندنی که‌ڵه‌شێره به شه‌و، به دروشمکردنی فه‌زای ڕۆژنامه‌نووسییه بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌و پێناسه وه‌همییه‌ی که ڕۆژنامه‌نووس و میدیاکار ده‌بێ به‌رده‌وام دژی ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌ت بن، تا میراسی ڕۆشنگه‌ری و دیموکراسیی ڕۆژئاوا پارێزراو بێت. بەبێ ئه‌وه‌ی له به‌رچاوی بگرێت که ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هێزی مرۆیی و سرووشت و ڕێگاوبانی کوردستان به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ژێر تانک و تۆپ و فڕۆکه‌ی هێزه داگیرکه‌ر و کۆلۆنیالیسته‌کاندا بووه،.
هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕین تێڕوانینێکی مه‌عریفیی گشتی بۆ جوڕنالیزم و ڕۆژنامه‌نووسیی له کوردستان ئاماده بوو، تا میراسی مه‌زنی وڵاتانی دیموکراسیخواز له هه‌رێمی کوردستان موماره‌سه و پراکتیزه بکات، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه خۆی ده‌رخه‌ری ڕۆحی دیموکراسیخوازانه و شارستانیانه‌ی کورد و هێزه سیاسییه کورده‌کانه، لانیکه‌م بەرانبەر زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که، به‌ڵام ده‌رچوونه له ڕێڕه‌وی واقیعبینی و ڕایالیزمێك که ده‌بێ زەوینه و کۆنتێکسته مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی کوردستان له به‌رچاو بگرێت.
میدیا و ڕۆژنامه‌نووسیی ئه‌گه‌ر دژی ده‌سه‌ڵات بن، ده‌بێت به ئۆپۆزیسیۆن، ئۆپۆزیسیۆنێک که ئێسته له کوردستان هه‌ر کامه‌یان پشکی خۆیان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه و به‌شێکن له که‌موکورتییه‌کان و زۆرجاریش له‌مپه‌رن له به‌رده‌م ئیراده‌ی چاره‌سه‌ر و چاکسازی. بەڵام بێگومان ڕه‌وتێکی رۆژنامەوانی که به‌رده‌وام به باڵای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبڵێت و که‌موکورتی و لاوازییه‌کان نه‌خاته به‌ر باس و پێشنیار و جێگره‌وه‌ی بۆ تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌ری پێ نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و ئاڕاسته و ڕه‌وته‌ی یه‌که‌م زیانبارتر نه‌بێت، ئه‌وا چاکتر نییه و نابێت. چونكە ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک وه‌زیرانیش وه‌ک خۆیشیان وتیان، ئه‌وه‌یان ناوێت.
ڕۆژنامه‌نووسیی ده‌شێت بگه‌ڕێته‌وه ئاڕاسته واقیعی و دروسته‌که‌ی خۆی و نه سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بێت و نه ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بگێڕێت، به‌ڵکو وه‌ک کارێکی پیشه‌یی هه‌واڵ به ڕاستگۆییه‌وه بگوازێته‌وه، شیکاری و پێشنیاره‌کان به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تییانه و به‌پێی داتا و به تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه به نیازێکی بنیاتنه‌رانه و چاکسازانه بخاته ڕوو. ئه‌گه‌ر پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی له نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا ڕێی خۆی نه‌دۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ی له کیس چووه ڕۆژنامه‌نووس و رۆژنامەگەریی بێت. ئه‌وەیشی خه‌ساری به‌رده‌که‌وێت، خه‌ڵک و هاووڵاتی و له ئه‌نجامدا نیشتمان و ئاسایش و ئه‌منی کوردستانه.
بۆیه ئاڕاسته‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیاکاری، ده‌شێت خاڵک و هاووڵاتی و نیشتماندۆستی بێت، ئه‌مانه کلیل وشه و ده‌سته‌واژه سه‌ره‌کییه‌کانی ناو قامووسی ڕۆژنامهگهرین، شتێک که سه‌رۆکی حکوومه‌تیش پێداگره له‌سه‌ری. ئه‌و خۆی به هاووڵاتییه‌کی به‌رپرس ده‌زانێت وه‌ك چۆن میدیاکار و ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی ئاسایی له هه‌مان پێناسه‌دا جێگه‌یان بۆ داده‌نێت.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاشکاو و شه‌فافی سه‌رۆک وه‌زیرانی كوردستان، به پرسیار و تێبینی و ڕه‌خنه‌کان، خولقێنه‌ری که‌ش و فه‌زایه‌کی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو، وه‌ك هه‌ندێک له میدیاکارانیش په‌نجه‌یان خسته سه‌ری، ده‌شێت به‌رده‌وام بن و ببێته هۆی متمانه‌ی زیاتری حکوومه‌ت و کۆڵه‌که‌ی چواره‌م و له دواجاردا خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و کێشه‌کان و گواستنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و هه‌وڵ و چالاکییه‌کانی کابینه‌ی چاکسازی و هه‌موو هه‌وڵێک له‌م ڕێگه‌یه‌وه که له خزمه‌ت هاووڵاتییان و خه‌ڵکی کوردستاندا بێت.
خاڵێکی تر که له ژێر گشتیبێژیدا نموونه‌ی زه‌قی هه‌واڵسازی بوو، پرسی گیرانی هه‌ندێ له ڕۆژنامه‌نووسان به‌هۆی کۆمێنت و بیر و باوه‌ڕی سیاسییه‌وه بوو که ئه‌مه وه‌ڵامێکی شیاوی درایه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه، به ڕاستی ده‌بێ ئێمه له‌مه تێبگه‌ین یان لانیکه‌م بیری لێ بکه‌ینه‌وه که هه‌ر که‌سه‌و وتارێک یان یاداشتێک یان شیکارییه‌کی بڵاو کرده‌وه، نابێت به ڕۆژنامه‌نووس، با کاره‌که‌یشی هه‌ڵگری داتا و هه‌ندێ زانیاری گشتی بێت که ده‌شێت به‌رگری لێ بکه‌ی، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یه که ڕۆژنامه‌نووس له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری‌دا ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و ئاسایشی نیشتمانی کوردستان ده‌کات یان ده‌بێت به دارده‌ستی لایه‌نێکی نه‌یار و ده‌ره‌کی و تۆوی ئاژاوه و تیرۆر و گێره‌شیوێنی ده‌چێنێت؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووسی کوردستان تێگه‌یشتنێکی قووڵی نه‌بێت بۆ ئه‌و بوارەی ئیشی تێدا ده‌کات له‌ناو هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵۆزی سیاسی که وڵاتانی ناوچه‌که ده‌ستی تێ وه‌رده‌ده‌ن، چۆن ده‌توانێت خۆی به ڕۆژنامه‌نووس بزانێت؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس به ئاگاداری و وشیارانه‌وه ئه‌و گێره‌شێوێنییه پراکتیزه بکات، ئه‌وا به مه‌به‌ستی سیاسی و ئه‌منی دیاریکراو دارده‌سته و کڕاوه و ئه‌مه شتێک نییه له خانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی سه‌ربه‌خۆ یان پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیدا جێ بکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین شێواندنی جومگه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌منییه‌کانی وڵاتێک بێت، با نموونه‌یه‌کمان بۆ بهێننه‌وه له دنیادا، ئایا ڕۆژنامه‌نووسێک که بووه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ ئاسایشی وڵاتێک ڕێزی لێ گیراوه؟ له حاڵێکدا له کوردستان که‌سی وامان هه‌یه به ناوی ڕۆژنامه‌نووسه‌وه ستوونێک جنێو دژی به‌رپرسان ڕه‌ش ده‌کاته‌وه، به‌ڵام چونكە مه‌ترسی نییه بۆ هاووڵاتییان و باری تەناهیی وڵات نه‌بووه، له گوڵ کاڵتریشی پێ ناوترێت و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێک له شه‌قامیشه‌وه پێی شاگه‌شکه ده‌بن.
ئه‌مه سینگفراوانی و دیموکراسییه‌تی کوردستانه که ڕۆژنامه‌نووس دژی هه‌موو به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات قسه ده‌کات و جنێو ده‌دات، ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێ کۆتایی پێ بهێنرێت تا کولتووری جنێودان و دژهعهقڵانی بنبڕ بکرێت و خه‌ڵک و حکوومه‌ت پێکه‌وه کوردستان سه‌ر بخه‌ن.
بێگومان ئه‌و دانیشتنه لایه‌نی زۆری هه‌یه بۆ باسکردن و هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی زێڕینی دانیشتنه‌که نێزیکبوونه‌وه‌ی حکوومه‌ت و کۆڵه‌که‌ی چواره‌م و دواجار ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه، بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م هه‌ناسه‌یه‌وه به‌رده‌وام بن، زۆر له‌و شتانه‌ی به ناوی کێشهوە ده‌رخواردی مێشکی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، نامێنێت و کێشه ڕاسته‌قینه‌کان ده‌ناسرێن و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ده‌درێت، به‌و هیوایه.