عادل قادری
ڤیرجینیا وۆڵف به ره‌نگی رۆژهه‌ڵات
ئه‌گه‌رچی ئێمه تا خاوه‌نی تێرمینۆلۆجی (terminology) و زاراوه‌گه‌لی تایبه‌ت به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی خۆمان نه‌بین، ناتوانین قسه‌یه‌كی زانستی و به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌زموونه ئه‌ده‌بییه‌كانمان بكه‌ین و هه‌رچی هه‌یه ده‌چێته خانه‌ی خوێندنه‌وه و ته‌ئویل له كڵاوڕۆژنه‌ی تیۆری و بیردۆزییه جیاجیاكانه‌وه، كه له به‌ستێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌بی رۆژئاوا و وڵاتانی تر هاتوونه‌ته به‌رهه‌م.
واته بۆ نموونه ئێمه له رێی فرۆید و تیۆره‌كانییه‌وه له‌باره‌ی گرێ ده‌روونییه سێكسییه‌كان و پرسی باوككوژی و... ده‌توانین خوێندنه‌وه بۆ "حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم"ی شێرزاد حه‌سه‌ن بكه‌ین و دواتر ره‌خنه‌ی بكه‌ین، یان به باره‌كه‌ی تردا ده‌كرێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌مان ده‌ق، چه‌مك و زاراوه و تێرمی تایبه‌ت به كولتوور و په‌روه‌رده و سایكۆلۆجیای (psychology) تاك و مرۆڤی خۆمانی لێ ده‌ربێنین كه ئه‌ویش به‌پێی میتۆدی زانسته جۆراوجۆره‌كانی دنیای ئێسته‌ی ئێمه دێته ئاراوه، زانستێك كه موڵكی هیچ كه‌س نییه و به زه‌وینی بۆماوه‌یی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نایه‌ته هه‌ژمار.
لێره‌دایه كه ده‌توانین لاچاوێك ببڕینه ئه‌و ئاسۆیه‌ی له سه‌ره‌وه له‌ژێر ناوی "ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی خۆمان" یان "ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیی" ناوم هێنا. ده‌رهێنانی تێرم و زاراوه و ده‌سته‌واژه له هه‌ناوی ده‌قی ئه‌ده‌بی بێگومان كارێكی ئاسان و هه‌ڕه‌مه‌كییانه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌ناوی ده‌قه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌وه زیاتریش پێوه‌سته به مێژووی ئه‌و ده‌قه و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و ئاینییه‌ك كه ده‌قه‌كه‌ی تێدا به‌رهه‌م هاتووه. واته لێره‌دا هه‌م ده‌ق (text) سه‌رێكی زێڕینی هاوكێشه‌كه‌یه و هه‌میش ژێرده‌ق(context) و به خوێندنه‌وه له‌ناو هاوكێشه و فۆرمۆله‌یه‌كی وه‌هادا تێده‌گه‌ین ئێمه ده‌بێت چ زاراوه و تێرمێك بۆڵد و زه‌ق بكه‌ینه‌وه، بۆیه به بۆچوونی من پێشمه‌رجی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌خنه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و خاوه‌ن قسه، ته‌ئویل و خوێندنه‌وه‌ی فره‌ڕه‌هه‌نده بۆ ده‌قه ئه‌ده‌بییه خۆماڵییه‌كان.
ئه‌گه‌رچی ده‌توانین كه‌ڵكی زۆر له تیۆره‌ی ئه‌ده‌بی و گۆشه‌نیگای فه‌لسه‌فی و ئیستاتیكی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌ب و فیكری رۆژئاوایی و نه‌ته‌وه و زمانه‌كانی تر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان وه‌ربگرین، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له دواجاردا به‌شێكی زۆر له ئه‌ده‌بی ئێمه به‌رهه‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دنیای بچووك و داخراوی ئێمه‌یه، له‌گه‌ڵ دنیای كراوه و بێ هه‌وساری مۆدێرن و نوێ، به‌م هۆیه‌ش ئه‌ده‌ب و كولتووری ئێمه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی و توخمی وه‌رگرتووه كه پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به دنیای ئێمه و مرۆڤ و وه‌گێڕی ئێمه‌وه نییه، واته كاریگه‌ری وه‌رگرتنی ئێمه له ئه‌ده‌بی جیهانیی ئه‌وه‌نده‌ی كاریگه‌رییه‌ك بۆ به خۆماڵیكردنی تێم و ناوه‌ڕۆكه مرۆییه‌كانی ئه‌ده‌بی دنیا بووه، نیو ئه‌وه‌نده به جیهانیكردنه‌وه‌ی تێم و ناوه‌ڕۆك و خه‌م و داڵغه‌كانی مرۆڤ و وه‌گێڕی دنیای ئێمه نه‌بووه.واته كاریگه‌رییه‌كه تاكلایه‌نه بووه و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی دانوستان و دیالیكتیك.
پێم وایه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌رنه‌كه‌وتنی رژدی ئه‌ده‌بی ئێمه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له پاڵ ئه‌ده‌بی وڵاتانی تر، ئه‌م خاڵه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت باسی داڵغه‌كانی ئه‌وان به زمانی خۆمان بكه‌ین، نه‌ك باسی داڵغه‌كانی خۆمان به زمانی خۆمان. ئه‌گه‌رچی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌كنیك و فۆرمی ره‌وایی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی دنیایش شتێكی ئاساییه و ئامرازێكه بۆ خاوێنتركردنی ئامیانی گێڕانه‌وه‌ی دنیای خۆمان. به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بی چیرۆكیی ئێمه مێژوویه‌كی نادیاری هه‌یه و ئه‌ده‌بی چیرۆكیی مۆدێرنی ئێمه‌یش كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی ئه‌وتۆ نییه، كرۆنۆلۆجیا و ریزبه‌ندییه‌كی زه‌مانی بۆ دیاری نه‌كراوه واته ئێمه له زۆر رووه‌وه ده‌ستمان به هه‌نبانه‌ی به‌تاڵدا ده‌چێت!
بێگومان هه‌وڵی باش و به‌پێزیش له یه‌ك ده‌یه‌ی رابردوودا دراون، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌وڵانه فه‌ردیبوون و په‌رته‌وازه‌ییانه كه ره‌نگه له ئاسۆیه‌كی زه‌مانی درێژدا به‌روبوومه‌كه‌یان وه‌به‌ر بێت، ئه‌مه‌ش ره‌وتی گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ده‌به كه له هه‌ندێ قۆناغدا كیسه‌ڵ ئاسایه، به‌ڵام پڕه له هێمنی و ته‌ناهی له رووی ره‌گ داكوتان و بگره چۆنایه‌تی و كه‌یفییه‌تیشه‌وه.
ئه‌م كورته باسه گشتییه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك كه ئاماژه به هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌زموونی چیرۆكنووس، "په‌ری كه‌ریمی نیا" بكه‌م.
به سه‌رنجدان به دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی نووسه‌ر واته "قاوه‌كان خراپ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن" و "كێ له من و ڤیرجینیا وۆڵف ده‌ترسێت"1. ده‌توانم بڵێم كه فۆرمی سه‌ركه‌وتووی كورته‌چیرۆك له‌م ئه‌زموونه‌دا ده‌بینرێت، ده‌كرێت باس له ره‌گه‌زه جۆراوجۆره‌كانی شێوازی چیرۆكنووسی ئه‌م ئه‌زموونه وه‌ك شێوازی گێڕانه‌وه، توخمه‌كانی گێڕانه‌وه، ره‌هه‌ندی ژنانه، ره‌هه‌ندی سایكۆلۆجی و ده‌روونناسانه و لایه‌نی كولتووری (ناوخۆ و ده‌ره‌وه-تاراوگه) بدرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و گۆشه‌نیگایه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد، ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر "تایبه‌تمه‌ندیی" بكه‌م.
ماهییه‌تی ده‌بڕین و گێڕانه‌وه له كورته‌چیرۆكدا میتافۆریك و ره‌وانبێژییه‌كی شاعیرانه‌یه كه ئه‌م حاڵه‌ته تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر كورتیله چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتووه و له چیرۆكی "مان"2 به ته‌كنیكی ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌ره‌گراف له پێكهاتی دوو په‌ره‌گرافی چیرۆكه‌كه‌دا به زه‌قی دیاره. وه‌رگێڕێك به هه‌موو راستیی ژنانه‌ی خۆیه‌وه له نێوان دوو "مان"دا یه‌كیان هه‌ڵده‌بژێرێت، مان و مانه‌وه‌یه‌ك به‌دیار عه‌شقێكی له‌ده‌ست چوو و له‌گۆڕنراو، مان و مانه‌وه‌ی له رێی بژاردن و ئینتخابێكی تازه‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستی، كه من پێشتر له یاداشتێك به‌ناوی "شه‌ڕی نێوان یاده‌وه‌ری و ئازادی" لایه‌نه‌كانیم شی كردووه‌ته‌وه و لێره دووپاتی ناكه‌مه‌وه.
له كۆمه‌ڵه چیرۆكی "كێ له من و ڤیرجینیا وۆڵف ده‌ترسێت؟" كه له 11 چیرۆكی كورت پێكهاتووه، شێوازێك له كاره‌كته‌رسازیی ده‌كار كراوه كه ره‌نگ و رووخساریی كولتووری رۆژهه‌ڵاتی و كوردیی تێدا زه‌قه، واته له‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه كه له زۆرینه‌یاندا ڤیرجینا وۆڵف نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ئینگلیزی (۲۵ ژانویه ۱۸۸۲ - ۲۸ مارس ۱۹۴۱)، كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست ئاماده‌یه، وه‌رگێڕێكی ژن به تایبه‌تمه‌ندی و رۆحێكی كولتوورییه‌وه باس له وۆڵف ده‌كات و ئه‌وه‌نده‌ی وه‌گێڕی كوردیی ناو چیرۆك قسه ده‌كات و فامی خۆی له ئه‌و داده‌ڕێژێت، ئه‌وه‌نده خه‌مه‌كانی ئه‌و زاڵ نابن به‌سه‌ر ماهییه‌تی خه‌مه‌كانی ئه‌مدا. هه‌رچه‌ند بێگومان له نێوان نووسه‌ران و به‌گشتی مرۆڤه‌كاندا خه‌می هاوبه‌ش هه‌یه با وۆڵف له سه‌ده‌ی نۆزده و بیست ژیابێ و نووسه‌ری ئێمه‌ش له سه‌ده‌ی پڕ ته‌كنیك و دیجیتاڵی بیست و یه‌ك! بۆیه لێره‌دا باس له تایبه‌تمه‌ندیی كولتوورێ ئێمه‌یه به هه‌موو لاوازیی و كه‌موكوڕی و دره‌وشاوه‌یی و داخراویی و ئیستاتیكا و بیكاربوونییه‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دنیایه‌كی تر له‌وپه‌ڕی دوورگه و زه‌ریاكانه‌وه.
له‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا، ده‌توانم بڵێم جگه له یه‌ك چیرۆك، هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانی وێناكراوی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی مێژوون، هه‌ر له كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌كانی خۆمان وه‌ك په‌شێو و مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانه‌وه بگره تا ده‌گاته كه‌سایه‌تییه سیاسی و هونه‌ری و فیكری و ئه‌ده‌بییه‌كانی وه‌ك لینین، پوتین، نیچه، ئاندرێ بوچێلی، ژیژه‌ك یان وه‌ك وه‌گێڕ ده‌ڵێت (مراوی ژیژه‌ك) كه هه‌ڵگری نقورچكێكی ئایرۆنیك و لاچاوێكی ته‌وسئامێزانه‌یه بۆ به‌شێك له‌م كه‌سایه‌تییه مێژووییانه و هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی تایبه‌ت و زه‌قی ڤیرجینیا وۆڵف له چه‌ندان چیرۆكی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵه، كه هه‌موو ئه‌م كه‌سایه‌تییانه رۆنراو و وێناكردنه‌وه‌ی مرۆڤگه‌لێكن له دیدی وه‌گێڕدا و كراون به كاره‌كته‌ر له‌رێی ته‌كنیكێكی مۆنۆلۆگیانه و حه‌دیسی نه‌فسه‌وه كه ده‌یانپێچێته تانوپۆی كۆمه‌ڵێك رووداو و مانا و ناوه‌ڕۆكه‌وه كه هه‌ڵگری كه‌ڵكه‌ڵه‌گه‌لی ئینسانی، ژنانه، نه‌ته‌وه‌یی (په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ریی له چیرۆكی "دڵقی زبڵ" به‌تایبه‌ت و له چیرۆكی "پاس"یش هه‌روه‌ها)ن. هه‌ندێك جار له‌و چیرۆكانه‌ی كه ڤیرجینا وۆڵفی دروستكراو ئاماده‌یه، كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی ژنانه‌ی رووتوقووت هه‌یه تا خه‌م و كه‌ڵكه‌ڵه و دڵه‌ڕاوكێكانی خۆی بخاته ڕوو.
چیرۆكه‌كانی "دزینی سێ‌و له عیسا"، "سێوی رووت"، "ئه‌نگوستیله سێوییه‌كان"، "قاپ گرتن له سێوه‌كه" و "من بووم كه سێوه‌كه‌م خوارد" پێنج چیرۆكن كه تێیاندا وۆڵف و وه‌گێڕی یه‌كه‌م كه‌سی تاك ئاماده‌یه و له فه‌زایه‌كی زیهنی-عه‌ینیدا له گفتوگۆیه‌كدان كه سه‌ره‌داو و بنه‌داوی به ده‌ست وه‌رگێڕی چیرۆكه، واته گفتوگۆیه‌ك كه مۆنۆلۆگ و خه‌ونبێژیی وه‌رگێڕ ئاقار و ماهییه‌تی دیاری ده‌كات. وه‌ك ده‌بینین له هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه‌ی كه ناوم هێنان "سێ‌و" وه‌ك میتافۆڕ یان خوازه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌م له ناوی چیرۆكه‌كاندا و هه‌میش له ناوه‌ڕۆكیاندا ئاماده‌یه.
سێ‌و له هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه‌دا ئاماژه و نیشانه‌یه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گوناهی یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌یه‌كی زه‌وینییه بۆ راز و هێماكانی خودا و ئاسمان، گێڕانه‌وه‌یه‌كی ژنانه‌یه له سۆنگه‌ی بێگوناهی حه‌واوه به‌رانبه‌ر ئاده‌م و وه‌ڕه‌زی و بێتاقه‌تییه‌كانی، سێ‌و ده‌رخستنی حه‌ز و ئاره‌زووی جوانی و كرانه‌وه‌یی و شه‌هوه‌تی شه‌قڵ نه‌شكاوی حه‌وایه بۆ زه‌وین و سڕ و ئاڵۆزی و پان و به‌رینه‌ی و...ه‌كه‌ی، سێ‌و لێره‌دا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه یان مه‌مك شێرپه‌نجه‌ی سێوه، پڕه له بوونی ئینسانی و ئیستاتیكی و كولتووریی و ئاینی ئێمه، سێ‌و گوناهی جوانی رۆحی كنجكۆڵی حه‌واكانی وه‌ك ڤیرجینیا وۆڵفه... بۆیه وه‌گێڕ (نووسه‌ر) ده‌پرسێت: كێ له من و ڤیرجینیا وۆڵف ده‌ترسێت؟.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه له ساڵی 2015 و له فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی ئیبراهیمی یوونسی خه‌ڵاتی باشترین چیرۆكی (له‌گه‌ڵ چیرۆكنووسێكی دیكه‌دا) وه‌رگرتووه.
ئه‌م چیرۆكه له ساڵی 1379 فێستیڤاڵی چیرۆكنووسانی بانه، خه‌ڵاتی سێیه‌می (له‌گه‌ڵ چیرۆكنووسی تردا) وه‌رگرتووه.
كه‌ریمی نیا په‌ری، كێ له من و ڤیرجینیا وۆڵف ده‌ترسێت؟، چاپی یه‌كه‌م 2015، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس
كه‌ریمی نیا په‌ری، قاوه‌كان خراپ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، چاپی یه‌كه‌م 2015، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس.