ئه‌نفال وشه و خوازه (Metaphor)یه‌كه له‌ناو ئێمه‌ی كورد زۆر قسه و باسی له‌سه‌ر كراوه و هه‌ر ساڵه‌ی به ده‌یان ریچواڵ و رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه (به‌تایبه‌تی له باشوور و رۆژهه‌ڵات) دووباره دێینه‌وه سه‌ری، به‌ڵام خوازه واته چڕبوونه‌وه‌ی چه‌ندان ده‌لاله‌ت و واتا له یه‌ك وشه‌دا، ئایا ئه‌نفال بووه‌ته خوازه بۆ هه‌ڵگۆستن و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نه و فره‌ڕه‌هه‌ند؟
بێگومان وه‌ڵامه‌كه نه‌خێره، ئه‌نفال وه‌ك فۆرم و رووخسار خوازه‌یه، به‌ڵام ناوهڕۆك و كاكڵه‌ی ته‌نیا ده‌لاله‌ت و یادكردنه‌وه‌یه‌كی تێپه‌ڕ و هاوسۆزانهیه كه هه‌ر جار به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێك ده‌مانباته‌وه خاڵی سه‌ره‌تای هه‌ستكردن و له تێگه‌یشتن و ئیدراكی دوورتر ده‌كه‌وینه‌وه.
به‌ده‌ر له ماهییه‌ت و پێناسهههڵگری و هه‌رجۆره باس و خواسێك له‌سه‌ر ئه‌نفال، ئه‌نفال برینێكی سیمبۆلی سامناك و قووڵ بوو كه له یاده‌وه‌ری هه‌موو كورداندا رۆحێكی هاوبه‌ش و ده‌سته‌جه‌معی له هه‌ستكردن به تاوان و گوناه و سته‌م و قوربانیبوون كرد، به‌ڵام ئه‌مه توێكڵ و رووكاری پرس و بابه‌ته‌كه‌یه. ئه‌نفال كه ده‌بوو به‌م ئاراسته‌یه‌دا ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بیچمگرتن و دروستبوونی كه‌سایه‌تی و شوناسی نوێی مرۆڤی كوردی پاش ئه‌نفال، بوو به ڕێوڕه‌سم و ریچواڵێك بۆ سیاسه‌ت پێكردن و بازرگانی پێوه‌كردن و پووكانه‌وه و مهسخكردن له‌ناو پلانێكی سیاسی و مهتریاڵیانه و به‌رخۆرانه‌ی سه‌رده‌می ئێسته‌ی كوردستان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌شێكی سه‌ره‌كی رۆحی كرده و ئاكاری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، ساده‌كردنه‌وه‌ی شته‌كان تا ئاستی بێ مانابوون، یاخۆ مانادارییهكی تێپه‌ڕ و ساكار.
30 ساڵ زیاتر به‌سه‌ر كاره‌ساتێكی مرۆیی وه‌ها گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كورد ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقدا و له كاتی دادگایی تاوانبارانی ئه‌نفال و به ئاماده‌یی شایه‌ته‌كان و پاشماوه‌كانی ئه‌نفال، دوو وه‌رگێڕی باش له‌گه‌ڵ شایه‌ته‌كان به‌ڕێ بكه‌ین بۆ گه‌یاندنی ئه‌و شته‌ی كه به ئه‌نفال ناسراوه به گوێی جه‌لاد و دادوه‌ر و مێژوو.
ئه‌م ڕووداوه ده‌شێت وه‌ك شكست و نه‌توانینێكی سیمبۆلی چاو لێ بكه‌ین. وه‌رگێڕانی ئه‌نفال بۆ سه‌ر زمانی جه‌لاد و دادوه‌ر و ئه‌ویتری كورد، یه‌كه‌م ئه‌كت و جووڵه‌یه‌كی سیمبۆلی بوو كه به پله‌ی یه‌كه‌م و له ئاسته فه‌رمییه‌كه‌یدا ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تی كوردی تێیدا شكستی هێنا. حكوومه‌تێك كه خۆی به‌شێك له پێكهاتی ئه‌نفالكراوان بووه و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه یان ناهۆشیارانه به‌شێكیش بووه له درێژه‌ده‌ری زه‌ینییه‌تی ئهنفالكهران. ئه‌م گورزه خرته دژوازه و ئه‌م شمشێره دووسه‌ره‌ی یه‌كانگیریی جه‌لاد و قوربانی خوێندنه‌وه و فامی ئه‌نفال، ئاڵۆز و سه‌خت ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌یكات به بابه‌تێك بۆ رێككه‌وتن و موزایه‌ده‌كردن له‌سه‌ری و له بابه‌ت و پرسێكی گه‌وره‌ی مرۆیی كه له ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی مێژوویی‌دا رووی داوه، ده‌یكات به بابه‌ت و پرسێكی سیاسی بچووك له پانتایی ململانێگهلێك له‌ناو عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
به شوناسكردنی ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفی و كولتووری هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، لێره‌دا بێ سێ و دوو شوناس واتایه‌كی جیهانگر و جیهانی هه‌یه، چونكه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا پیاده كراوه كه به‌شێكه له كۆی مرۆڤایه‌تی و گرینگتر له‌وه‌ش ئه‌م كاره‌ساته ده‌ستی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهانیشی تێدا بووه، بۆیه تێگه‌یشتن و به شوناسكردنی ئه‌نفال له ره‌هه‌نده مهعریفییهكهیدا، زه‌قكردنه‌وه‌ی رۆحی جه‌لادانه و بكوژانه‌ی رۆحی مرۆڤی كۆتاكانی سه‌ده‌ی بیسته.
خستنه‌ڕووی بێده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی و ململانێی سته‌مكارانه و دژه‌مرۆڤانه‌ی ئایدۆلۆجیا جیاجیاكانه كه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد تاقی كراونه‌ته‌وه. ئه‌نفال سهنتیز و ده‌رهاوێشته‌ی رۆحی رۆژهه‌ڵاتییانه‌ی ئاین و تێگه‌ی رۆژئاواییانه‌ی ئایدۆلۆجیایه كه له‌ژێر ناوی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی خۆی مانیفێست ده‌كرد، ته‌نانه‌ت وێنه و داڕشتنی رستهییانهی ئه‌م تێزه له‌سه‌ر دیوار و ده‌روازه‌كانی نوگره سه‌لمان ده‌بینرێت.
ئه‌گه‌ر قوربانیانی كه‌مپه‌كانی ئاشۆیتس توانایی و هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر دیواری ئۆردوگا رسته‌یه‌كی پڕ له تووڕه‌یی و زایه‌ڵه له هه‌مبه‌ر خودا وه‌ك بكه‌ری سه‌ره‌كی كائینات ده‌رببڕن و بنووسن: "ئه‌گه‌ر خودا له‌و دنیاش له به‌رده‌ممدا بكه‌وێت و لێم بپاڕێته‌وه تا بیبه‌خشم، نایبه‌خشم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو غه‌در و ئازاره‌ی بینی و بێده‌نگ بوو!". دروشمی سه‌ر دیواره‌كان شایه‌تن له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی هاوار، به‌ڵام ئه‌نفال له‌ناو بێده‌نگییه‌كی فراوان و قووڵدا به‌ڕێوه چوو. بێده‌نگییه‌ك كه تا ئێسته‌یش درێژه‌ی هه‌یه، ده‌ركه‌وته‌كانی بێده‌نگی ده‌بێ بابه‌تییانه و هۆكارناسانه شی بكرێنه‌وه نه‌ك له قه‌واره‌ی هه‌ندێ رسته‌ی گشتی و فهلسهفهئامێزدا.
لێره‌دا ده‌توانم بڵێم "بێده‌نگی" تایبه‌تمه‌ندی زه‌ینی مرۆڤی كورد بووه له دێرزه‌مانه‌وه، چ له ئاستی سیاسی‌دا و چ له ڕووبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پانتایی گشتیدا، كۆمه‌ڵگه‌ی بێده‌نگ و بێزایهڵه هیچ جۆره گێڕانه‌وه‌یه‌ك تێیدا به‌دی نایه‌ت، ته‌نیا ئاهـ و ناڵه و حه‌سره‌ت و ژان و نواندنه‌وه‌ی حوزنێكی ئایدۆلۆجییه بۆ ژیان گێڕانه‌وه، به گیرگرفتكردنی بێده‌نگی و ئه‌و چه‌مكه نوستوو و چه‌سپاو و سهقامگرتووه دێرینانه‌یه كه چ له كاتی كاره‌سات و چ له كاتی ئاسایی‌دا ئاماده‌یه، به‌ڵام له كاتی كاره‌سات مه‌یل و ئاره‌زوو بۆ قیڕاندن و زایه‌ڵه زیاتره، ئه‌مه‌یش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خودئاگایی و گێڕانه‌وه.
كه‌واته كاره‌سات ده‌بێته خاڵی راسته‌قینه‌ی گێڕانه‌وه‌ی رووداوێك كه شوناسێكی كۆیی یان فه‌ردی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه. له ئه‌نجامدا ئه‌نفال خوازه‌یه‌كی پڕ وزه و پوانسییهله بۆ گێڕانه‌وه، به‌ڵام سروشتی خوازه یان زایه‌ڵه و هاوار دهبهشێنێتهوه یان بێده‌نگی و گریان كه سووژه‌ی خه‌مۆك و ڕه‌شپۆشی كورد دووه‌میانی هه‌ڵبژاردووه و له‌م حاڵه‌ته خوازه به‌ره‌و كپی ده‌بات.