به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی-21ی سه‌رماوه‌ز- شاملوو
بێگومان كاتێك له‌سه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌و سه‌ردێڕه‌ی سه‌ره‌وه قسه ده‌كه‌ین، نابێت به ده‌مارگرژیی و روانینێكی ئایدۆلۆجییه‌وه چاو له بابه‌ته‌كه بكه‌ین، بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێ بپرسین لێكدانه‌وه‌ی پرسی كورد و كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بیی باڵاده‌ست و كاریگه‌ر و به‌هێزی وه‌ك ئه‌حمه‌دی شاملوو چه‌نده ره‌وا و دروسته؟ من پێم وایه بابه‌ته‌كه زۆر به‌ڕوونی به‌ڵام له ئاستێكی ناسك و ناریندا ره‌وا و دروسته، ده‌بێ پرسیار و به‌دواداچوونی بۆ بكرێ كه بۆچی شاملوو به نیسبه‌ت پرسگه‌لێكی ئینسانی و تراجیدیاگه‌لێكی مرۆیی و ده‌ره‌ئایدۆلۆجیی وه‌ك ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه هیچ شیعر و بابه‌تێكی نییه؟ یان بۆچی هه‌ڵوێستێكی جێی تێڕامان و بۆڵدی نییه؟.
كه‌س ناتوانێ نكوڵی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی و زمانیی و بگره دیسكۆرسیڤی شاملوو له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو و تا ئاستێكیش له سه‌رده‌می ئێسته‌دا بكات، ئه‌و له‌و كه‌سانه بوو كه نموونه‌یان له ئه‌ده‌بی هه‌ر وڵاتێكدا كه‌مه، شاملوو له بواره‌كانی رۆمان، چیرۆك، شیعر، مێژوو، موزیك، په‌خشان، ره‌خنه، وه‌رگێڕان و فولكلۆر كاری كردووه و ده‌توانین ناوی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م ریز بكه‌ین و بیانژمێرین و بارستایی و حه‌جمی ئیشكردنی ئه‌م مرۆڤه بكه‌یه‌نه خشته‌یه‌ك. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی لێی ورد بوومه‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له‌م بوارانه‌دا ئه‌نجامی داون، جێی سه‌رنج و تێڕامانی رژد و قووڵن و بگره له هه‌ندێ بواریشدا شۆڕشی كردووه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه كه چه‌ندان ده‌یه‌یه زمانی شاملوویی وه‌ك شێوه زمانێكی ئه‌ده‌بی له بواری شیعر و ته‌نانه‌ت وه‌رگێڕانیشدا له راكێشه‌ری و سیحری خۆی نه‌كه‌وتووه، باسكردنی لایه‌نه‌كانی كاری ئه‌ده‌بی و فیكریی ئه‌م مرۆڤه كات و شوێنی گونجاو و ده‌رفه‌تی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام شتێك كه بۆ من وه‌ك "مرۆڤی كورد" جێی پرسیاره ئه‌مه‌یه كه شاملوویه‌ك كه بۆ ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆیله‌كانی مه‌راكش و داماوه‌كانی تواربلیس و هارلێم و ده‌یان چین و توێژی غه‌درلێكراو و كاره‌سات لێكه‌وتوو، له چوارگۆشه‌ی دنیا شیعریی گوتووه یان وه‌رگێڕانی پێوه‌ست به‌و بابه‌تانه‌وه هه‌بووه، چۆن چه‌شه‌ی شیعریی و شیعردانه گڕاوییه‌كه‌ی توانی له ئاستی راگواستن و كوشتن و له‌ناوبردنی هه‌زاران كه‌س له پڕۆژه‌ی ئه‌نفال له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و باشووری كوردستان بێده‌نگ و لاڵ بێت؟ ئه‌و كه له هه‌موو پانتا ئه‌ده‌بییه‌كه‌یدا جگه له دروشم و خه‌ونی مرۆڤانه و له قۆناغێكدا ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، بواری ده‌ركه‌وتنی هیچ توێ و لایه‌نێكی فیكریی و ئایدۆلۆجیی نه‌ده‌دا، چۆن چۆنی بێسه‌روشوێنبوون و كوژرانی 182 هه‌زار كه‌سی له ئه‌نفالدا كه زۆر دوور نییه له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی خۆی! پشتگوێ خست و چاوی لێ كلا كرد؟ چۆن توانی قیژه‌ی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه له شیعره‌كانیدا سانسۆر بكات و ره‌نگ و ده‌نگی نه‌بێت؟! بڵێی شاملوویه‌ك كه مێژووی ورد و درشتی ئێران و ته‌نانه‌ت تورانیشی! به باشی و ناسكی خوێندبێته‌وه، نه‌زانێ له‌و دیو سنووره‌كه‌یه‌وه چ قه‌وماوه؟ ئه‌مه‌یان خۆخه‌ڵه‌تاندنێكی گه‌وره‌یه! به‌بۆچوونی من دوو حاڵه‌ت بۆ ئه‌م بێده‌نگییه‌ی شاملوو له ئاست كاره‌ساته گه‌وره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ده‌پۆڕێت (هه‌ڵبه‌ت به ته‌ساموحه‌وه)، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه شاملوو ده‌رگیریی هاوكێشه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و دیسكۆرسی سیاسیی-ئه‌ده‌بیی زاڵ بووه، كه ئه‌گه‌ر وا بێت شیرازه‌ی وه‌همی باوه‌ڕ به تێڕوانینی مرۆڤته‌وه‌رانه‌ی شاملوو و نیگای بانئایدۆلۆجییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: ئه‌وه‌ی كه شاملوو له ناو دیسكورسێكی چه‌پانه و ئه‌نته‌رناسیوناڵدا ژیابێت و بۆ هه‌ر رووداوێك خۆی به پێبه‌ند نه‌زانیبێت كه شیعر و هه‌ڵوێست بنوێنێت، كه له‌م حاڵه‌ته‌ش دیسان مه‌حكوومه و هیچ پاساوێكی بۆ نادرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌مانه‌ش حاڵه‌تیتر هه‌بێ بۆ خۆبواردنی شاملوو له ئاستی پرسی كورد، ئه‌وا با بیبیستین! تا ئه‌وكات له‌م رووه‌وه شاملوو له ژێر ئه‌م پرسیارانه‌وه ده‌شێ بناڵێنێت! ئه‌وه‌شمان لێ روونه داڕشتنه‌وه و بازسرایی چه‌ند شیعریی شێركۆ بێكه‌س كه پێوه‌ستن به ره‌نجی گشتی كوردستانه‌وه، له‌لایه‌ن شاملووه‌وه هیچ له‌م هاوكێشه كاره‌ساتاوییه ناگۆڕێت. له ساڵانی زانكۆوه تا ئێسته‌ش له به‌شێك له دنیای ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه‌دا ژیاوم، به‌ڵام ئه‌و پرسیارانه‌ش له ئاستێكی رژددا ره‌وایه و دروست.. به‌هه‌رحاڵ رۆحی شاد بێت.