پێشه‌كی:
مێژووی هزری مۆدێرن به دیكارت ده‌ست پێ ده‌كات، مێژوویه‌ك كه كاكڵ، ناوه‌ڕۆك و ماكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سۆبجێكتیڤبوونه، به مانای شه‌رعییه‌ت و به‌فه‌رمی ناسینی ناسین و شوناسبه‌خشین به دیارده‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین و هه‌ستی مرۆڤ وه‌ك به‌رهه‌می زه‌ینی مرۆڤ و دنیای ده‌روونی مرۆڤ. له ده‌لاقه‌ی سۆبجكتیڤیت ڕا ناسین و مه‌عریفه په‌یداكردن بۆ دنیای ده‌ره‌وه و ئۆبژه‌كان، به‌رهه‌می كایه‌ی ئازادانه‌ی هێزی فام و زه‌ینی مرۆڤه‌كانه وه‌ك سوبژه.
ڕاستییه‌كه‌ی مۆدێرنیته دنیایه‌كی جیاواز له دنیای نه‌ریتییه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه مرۆڤی بیرمه‌ند خاوه‌ن و سه‌روه‌ری دنیایه (بیرمه‌ند نه‌ك به‌و مانا كڵێشه‌یه‌ی باوه، به‌و مانایه‌ی مرۆڤ ناسیاوی هه‌بێت له‌سه‌ر تاریف و مانای چه‌مكه‌كان، ئه‌ندێشه و ئایدۆلۆجیاكان، له ده‌لاقه‌ی وانڕا چاو له دنیا بكات، پێناسه‌ی بكات و شرۆڤه‌ی بكات، به‌ڵكه بیرمه‌ند به‌و مانایه‌ی كه له‌ژێر كه‌ریگه‌ری پێوه‌ندی راسته‌وخۆی زه‌ین و هه‌ستی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی لۆكاڵی خۆی به فام و ده‌ركێكی سه‌ربه‌خۆ له دنیای ده‌ره‌وه بگات، بتوانێ پێناسه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ئانتۆلۆجیای و ئێپیستمۆلۆجی دنیای ده‌ره‌وه بخاته ڕوو).
مرۆڤی بیرمه‌ند ده‌توانێ له خزمه‌ت ویست و خواسته‌كانی خۆی ئاڵوگۆڕ له دنیادا به‌دی بێنێت. ڕاستییه‌كه‌ی دنیای مۆدێرن خاوه‌نی سێ بنه‌ما و ئه‌سڵه: یه‌كه‌م سۆبژه‌بوونی مرۆڤ. دووه‌م: ڕاسیونالیسم یان بیرمه‌ندی كه به‌رهه‌می متمانه به عه‌قڵی مرۆڤه‌كانه و سێیه‌م: هیومانیزم یان مرۆڤ ته‌وه‌ریی. بێگومان ئه‌و سێ دیارده‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له پێوه‌ندییه‌كی دیالێكتیكیدان.
سه‌رهه‌ڵدانی ناسیونالیزم:
ناسیونالیزم وه‌ك دیارده‌یه‌كی مۆدێرن به دژ ده‌سه‌ڵاتی هزری، ڕواڵه‌تی و زمانی كه‌نیسه (نوێنه‌ری نه‌ریت) سه‌ری هه‌ڵدا، نووسین به زمانی لۆكاڵی و زمانه‌كانی ناڕۆمی كه زمانی فه‌رمی كه‌نیسه بوو، بوو به‌هۆی به‌رهه‌مهاتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی فۆرمه جیاوازه زه‌ینی و ئه‌ندێشه مرۆییه‌كانی ڕه‌خنه‌گر و دژبه‌ری هه‌ژموونی كه‌نیسه، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی شكاندنی هه‌ژمون و شكۆی زمان، ئه‌ندێشه و ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری ئاینی رۆمی.
ئه‌م ڕه‌وته زه‌ینی و ڕواڵه‌تییه به‌ستێنی هه‌ست به پێوه‌ستبوون به هێندێ دیارده‌ی زه‌ینی (ئه‌ندێشه‌یی) و ڕواڵه‌تی (نۆرم، كولتوور، زمان و ئاین) ڕه‌خساند كه به نه‌ته‌وه ناوی ده‌ركرد. ڕاستییه‌كه‌ی ناسیونالیزم وه‌ك به‌هێزترین سیستمی باوه‌ڕ و دیارده‌یه‌كی ئیرادی له رۆژئاوا كه سه‌رچاوه و به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌ك فۆرمێكی نوێ كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی له پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كاندا بوو، به‌رله‌وه‌ی له فۆرمی ئۆبجێكتیڤ (ڕواڵه‌تی)دا ده‌ربكه‌وێت. واته فۆرمی ڕواڵه‌تی بدات به تاكه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، له ئاستی ئه‌ندێشه و مه‌عریفه‌دا ده‌ركه‌وت، واته سه‌ره‌تا دیارده سۆبجێكتیڤ و ئه‌ندێشه‌ییه‌كه‌ی به‌رهه‌م هات، ئینجا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دیارده زه‌ینییه‌ی دیارده ڕواڵه‌تییه‌كه‌ی دامه‌زرا.
ئاكامی ئه‌و فۆرماسیۆنه مه‌عریفی و زه‌ینییه له‌ناو كۆمه‌لگه‌دا پلۆراڵیزم و سیكۆلاریزم بوو كه له ئاستی سیاسی‌دا وه‌ك به‌رهه‌می مۆدێرنیته‌ی سیاسی به‌رهه‌مهێنی ناسیونالیزم وه‌ك میتاسۆبژه و ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی دیموكراتی وه‌ك میتاده‌سه‌ڵات بوو، واته ده‌سه‌ڵاتێكی بان تاكی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی و سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ته‌كه‌ی سۆبژه‌كان بوون كه ئاگایانه و به‌شێوه‌یه‌كی ئیرادی به‌رهه‌میان هێنا.
دیارده‌كانی ناسیونالیزم:
به‌گشتی ده‌شێ بگوترێ ناسیونالیزم خاوه‌نی دوو دیارده‌ی گرینگه:
یه‌كه‌م، دیارده‌ی ئه‌رێنی (من كێم)، دیارده ئه‌رێنییه‌كه‌یش خاوه‌نی فۆرمی زه‌ینی و ڕواڵه‌تییه، واته سه‌ره‌تا منی زه‌ینی و ئه‌ندێشه‌یی سه‌ر هه‌ڵده‌دات و دوایی منی ڕواڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فۆرمه زه‌ینییه به‌رهه‌م دێت و كۆمه‌ڵگر ده‌كرێت.
دووه‌م، دیارده‌ی نه‌رێنی (من كێ نیم)، دیارده‌ی نه‌رێنیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه خاوه‌نی فۆرمی زه‌ینی و ڕواڵه‌تییه، واته سه‌ره‌تا له زه‌ین و ئه‌ندێشه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی مه‌عریفی من كێ نیم داده‌ڕێژرێت و دوایی به كرده‌وه هه‌وڵ ده‌درێت بۆ سنووردانان له نێوان منی كێ نیم و ئه‌ویتر وه‌ك غه‌یرییه‌ت.
ده‌شێ بگوترێت ناسیونالیزم به منی ئه‌رێنی ده‌ست پێ ده‌كات و به منی نه‌رێنی به ئاكام ده‌گات و كامڵ ده‌بێت له ڕواڵه‌تدا. واته نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ به‌رهه‌م دێت.
به‌كورتی ده‌كرێ بگوترێ ناسیونالیزم به پرسیار له مه‌ڕ "خود" ده‌ست پێ ده‌كات و به پرسیار له‌مه‌ڕ چۆنایه‌تی گه‌یشتن به ناسینی خود به ئاكام ده‌گات، پرسیار له‌وه‌ی كه "من كێم، خاوه‌نی چ پێناسه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زه‌ینی و ڕواڵه‌تیم، چۆن ده‌توانم خۆم بناسم و پێناسه بكه‌م".
ئانتۆلۆجیای ناسیونالیزمی كوردی:
ناسیونالیزم وه‌ك هه‌موو دیارده‌كانی تری مۆدێرنیته (ئابووری، هزری و.. هتد) ته‌نیا فۆرمی ڕواڵه‌تی له دیارده نه‌رێنییه‌كه‌ی له كوردستاندا به‌رهه‌م هات و په‌ره‌ی سه‌ند. به‌هۆی ئه‌وه كه له بنچینه‌دا كوردایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له غیابی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفدا، له‌ناو فه‌قێ و مه‌لای حوجره‌كاندا یان له‌ناو عوزله‌تی خانه‌قاكاندا چه‌كه‌ره‌ی كرد و په‌ره‌ی سه‌ند و ته‌نیا خۆی له فۆڕمی ڕواڵه‌تیدا دیته‌وه.
ئه‌گه‌ر له رۆژئاوا گرینگ‌ترین دیارده دنیای زه‌ینی، مسۆگه‌ربوون و گرینگی‌دان به ئه‌ندێشه و فه‌لسه‌فه بوو كه گه‌وره بیرمه‌ندانی وه‌ك دیكارت، كانت، رۆسۆ، هیگڵ، شلینگ، لایبنیتز و... هتدی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌وا گرینگ‌ترین دیارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، شاعیر و مه‌لا و سۆفیپه‌روه‌ری بوو كه نه‌یانتوانی به‌رهه‌مهێنی ئه‌ندێشه‌یه‌كی لۆكاڵی بن. واته له‌لایه‌ك به‌هۆی هه‌ژموونی زه‌ینی و مه‌عریفی ئه‌ویتر له‌ناو زه‌ینی مه‌لا و سۆفییه‌كانی كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌ت، ته‌ریقه‌ت، كه‌لام و فه‌لسه‌فه (به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له ئاینی ئیسلامدا بوون)، له‌لایه‌كی تر غیابی ئه‌ندێشه و گوتارێكی لۆكاڵی كوردانه وه‌ك ناوه‌ڕۆكی مه‌عریفی له‌ناو شیعری شاعیران (ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ پێداگری له دیارده‌ی ڕواڵه‌تی و نه‌رێنی وه‌ك دروشم له شیعری شاعیرانی ناسیونالیستی كورد بگوزه‌رێن) هیچكات به‌ستێنی تیۆری بۆ به‌رهه‌مهاتنی كوردێكی سوبژه له ڕواڵه‌تدا نه‌خوڵقا.
به‌داخه‌وه ناسیونالیزمی كوردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌تایبه‌تی لایه‌نه زه‌ینییه‌كه‌ی ببڕێت له‌ژێر كارتێكه‌ری كولتووری ئۆرتۆدۆكسی، هه‌وڵی دا به به‌رهه‌مهێنانی فۆرمێكی پراگماتیستانه له ناسیونالیزم ئه‌و بۆشاییه دابپۆشێت.
ته‌نگژه و كێشه‌ی ئه‌و فۆرمه له ناسیونالیزم ئه‌وه‌یه بۆچوون و خوێندنه‌وه‌یه‌كه به‌رهه‌می ته‌فسیر به رای كه‌سییه، دڵخوازانه‌یه، له باری فۆرمی زه‌ینی و مه‌عریفی وه‌ك سه‌رچاوه بێ قاعیده‌یه، ئایدۆلۆجییه و له خزمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات گرتندایه، ده‌قێكی ئایدۆلۆجییه و ئاكامه‌كه‌ی ڕێكخستن و لێكتێگه‌یشتن نییه، به‌ڵكو به‌هۆی پاوانخواز و ده‌سه‌ڵاتخوازبوونی ئاكامه‌كه‌ی لێكدابڕانی زیاتر مینیمالیزه‌كردنی لایه‌نگران و كۆمه‌ڵگه و چه‌ند به‌ره‌كی په‌روه‌رییه.
ناسیونالیزمی كوردی به‌داخه‌وه له‌و ئاسته‌دا چه‌قیوه، ئه‌وه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌ی كێشه‌ی ناوچه‌گه‌راییه له‌ناو شه‌قامی سیاسیی كوردیدا. له هه‌ر شاره‌ی، هه‌ر پارێزگای به‌هۆی هه‌ژموونی حزبێك و لایه‌نێكی سیاسی تایبه‌ت كه فۆرمێك له خوێندنه‌وه و شرۆڤه له ناسیونالیزم ده‌خاته ڕوو، ته‌نگژه‌ی دابڕانی شار و ناوچه‌كانی قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌درێت به له‌به‌رچاوگرتنی بوونی خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌یی و پێویستیی یه‌كگرتوویی، ناسیونالیزمی كوردی لایه‌نی گوتارییه‌كه‌یشی له ته‌نیشت لایه‌نی ئایدۆلۆجییه‌كه‌ی به‌هێز بكرێت، ئه‌وا خه‌باتی كورد به تاقه باڵێك (ناسیونالیزمی ئایدۆلۆجی) ده‌رفه‌تی مانۆڕ و فڕینی زۆری نییه و لاواز ده‌بێت.
ڕاستییه‌كه‌ی كێشه‌ی ناسیونالیزمی كوردی ئه‌وه نییه كه فیدراڵیزمخوازه یان سه‌ربه‌خۆییخواز، به‌ڵكو كێشه‌ی ناسیونالیزمی كوردی ئه‌وه‌یه له غیابی فۆرم و ناوه‌ڕۆكی زه‌ینی و ئه‌رێنی ته‌نیا خۆی له قه‌واره‌ی ڕواڵه‌تی و نه‌رێنیدا دیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناسیونالیزمێكی ئایدۆلۆجی به‌رهه‌م هێناوه بۆ خزمه‌ت به ده‌وامی كرده‌وه‌ی پراگماتیستی ئۆپۆزیسیونی كوردی.