"نه‌زانین به یاسا پاساو نییه"، واته كاتێك تاكه‌كان كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ناتوانن له به‌رده‌م ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ده‌فع به‌وه بكه‌ن زانیاری‌یان نه‌بووه و ئه‌و كرده‌وه‌یه تاوانكاری نییه تا سزا نه‌یانگرێته‌وه، ئه‌م بنه‌مایه وه‌ك بنه‌مایه‌كی به‌ربڵاو له زۆرینه‌ی یاسا تاوانكارییه‌كانی وڵاتان باس كراوه و له یاساكانیان رێك خراوه.
له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 له ماده 37دا هاتووه، "كاتێك عێراقییه‌ك هه‌ڵده‌سێت به كردنی كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاری، بۆی نییه پاساو به‌وه بێنێته‌وه زانیاری نه‌بووه، چونكه پاساو نییه". ئه‌مه وه‌ك بڕگه‌ی یه‌كه‌م و بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان ماده‌ی ئاماژه پێكراو تایبه‌ته به‌و بیانییانه‌ی دێنه عێراق كه یاسادانه‌ری سزادانی عێراقی ده‌ڵی، "بۆ بیانییه‌ك كه كرده‌وه‌یه‌كی تاوانی ئه‌نجام ده‌دات، ته‌نیا له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ده‌توانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه نه‌یزانیوه ئه‌و كرده‌وه‌یه تاوانه به‌گوێره‌ی یاساكانی عێراقی".
زۆرجار یاسادانه‌ران بنه‌مایه‌ك یاخۆ ده‌قێكی یاسایی داده‌ڕێژن ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن، به‌ڵام زۆرینه‌ی جاریش پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ بنه‌مای "نه‌زانین به یاسا پاساو نییه" بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌و بنه‌مایه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كه ئاستی هۆشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كانی به‌رزه، دادپه‌روه‌ره و له جێی خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆكه كه ئه‌ركی یاسا رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام له وڵاتێك كه تاكه‌كانی له ئاستی مه‌عریفی و هۆشیاری به‌هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه لاواز بن یا هه‌ر نه‌یانبێت، ئه‌وا دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه نایه‌ته‌وه و پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی داد و دادپه‌روه‌رییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری تیایاندا جیاوازه، بۆیه ئاستی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و بنه‌مایه‌ی سه‌ره‌وه رێژه‌كه‌ی جێگیر نابێت، پێوه‌ری سه‌ركه‌وتووی ئه‌و بنه‌مایه به‌نده به ره‌خساندنی كه‌شێكی هۆشیاری بۆ تاكه‌كان. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كه‌شه ته‌نیا خۆیان ده‌بێت دابینی بكه‌ن، چونكه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان نییه بابه‌تی هۆشیاری و رۆشنبیریی تاكه‌كان گه‌شه بسێنێت، چونكه وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆیانی سه‌یر ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان دروسته، به پێچه‌وانه‌وه له‌و حكوومه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵات به پێوه‌ری دیموكراتی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، هۆشیاری و رۆشنبیری تاك بایه‌خی زۆری پێ ده‌درێت، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا تاكه‌كانی ئه‌و قه‌واره سیاسییه دیموكراتییه تێگه‌یشتن و زانیارییه‌كی باشیان له‌باره‌ی ده‌ستوور و یاساكانه‌وه هه‌یه.