ئەمڕۆ گەنجێكی كورد لە سێدارە درا

:: AM:08:21:30/06/2020 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێكی كوردی خەڵكی سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندینخانەی سنە لە سێدارە درا.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مڕۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ حوكمی سێدارەی بەندكراوێكی خەڵكی سەوڵاوا لە لەبەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا.

بەندكراوەكە ناوی محەمەد عەزیز مەحموودی تەمەنی /25 ساڵ/ بوو خەڵكی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا بوو
ڕوونكراوەتەوە، بەندكراوەكە ناوی محەمەد عەزیز مەحموودی تەمەنی /25 ساڵ/ بوو خەڵكی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا بوو دوو ساڵ پێش كەسێكی دیكەی خەڵكی دزڵی بە ناوی دیاكۆ كەریمی كوشتووە. 

باس لەوەشكراوە، كەسی لەسێدارە دراو هەمان ڕۆژی تاوانەكەی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حكوومەتی ئێرانەوە حوكمی بەندكرانی بە سەردا سەپا، هەروەها ئەو بەندكراوە لە مانگی ڕەمەزانیشدا جاریكی دیكە بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمەكەی برابووە ژووری تاكەكەسی، بەڵام حوكمەكەی دواخرا.

ئەو ڕێكخراوە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵەكانی چالاكانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی جەماڵ كەریمی باوكی دیاكۆ بێ ئاكام مایەوە تا لێی خۆش بێت.



وشە - رامیار جەواد