سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆك دەكات

:: AM:10:47:30/06/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك كرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆكی حكوومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەركی تازە و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆكدا سەركەوتوو بێت و بە هاوكاریی گشت داودەزگاكانی پارێزگا، خزمەتێكی زیاتر و شایستەی پارێزگاكە بكەن.

دوێنێ‌ عەلی تەتەر لە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ، سوێندی یاسایی خوارد و وەك پارێزگاری نوێی دهۆك دەستبەكار دەبێت.



وشە - رامیار جەواد