مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له گه‌ڵ شاندی دانوستانكار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و پێشنیاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان .
هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
روونیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان داكۆكی و پێداگیریی له مافه ڕه‌واكانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌كات و هه‌رگیز سازشیان له سه‌ر ناكات.
به‌غدا هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، به‌ڵام پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئاماده‌ن ته‌واوی كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری بكه‌ن.