دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خانه‌نشینبوون یان ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا كرده‌وه. ئێسته په‌رله‌مانتاران ده‌توانن خانه‌نشینی ره‌ت بكه‌نه‌وه یان قبووڵی بكه‌ن، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له یاسای چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینی ده‌رماڵه‌كان ئه‌و بڕگه‌یه جێگیر كرا.
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له خولی پێنجه‌م و خانه‌نشینی خوله‌كانی تر ده‌یه‌وێ ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری بێت، ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ سه‌ردانی دیوانی په‌رله‌مان بكات
په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كرد دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه كردن، یه‌كێك له بڕگه‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بوو كه له‌لایه‌ن به‌شێك له فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانه‌وه زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه كرا، ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی بكه‌ن به كردار، دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان نووسراوێكی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی حوزه‌یران بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، پشتبه‌ستن به یاسای ژماره دووی ساڵی 2020 و ماده‌ی حه‌وت و بڕگه‌ی چواره‌می یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له خولی پێنجه‌م و خانه‌نشینی خوله‌كانی تر ده‌یه‌وێ ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری بێت، ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ سه‌ردانی دیوانی په‌رله‌مان بكات به‌مه‌به‌ستی ڕێوشوێنی یاسایی.
ئه‌و نووسراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌شێك له په‌رله‌مانتاران رایان گه‌یاندبوو كه مووچه‌ی خانه‌نشینی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.