ئه‌مڕۆ له سنووری شاره‌دێی رزگاری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار، گۆڕستانێك بۆ ناشتنی مردووانی په‌تای كۆرۆنا دیاری كرا و تا ئێسته 12 كه‌س به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ناوچه‌یه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دابینكردنی ئەو گۆڕستانە بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی حوزه‌یران، بارزان كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕیارمان دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه ته‌ندروستی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتی بكات به ئه‌ندامێتی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك ئه‌وقاف و به‌رگریی شارستانی و ئاسایش و شاره‌وانی.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتین له‌سه‌ر دیاریكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت بۆ مردووانی په‌تای كۆرۆنا. ئه‌وه له كاتێكدایه تا ئێسته 12 هاووڵاتی به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان له‌باره‌ی ناشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌وه دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌شی كه پێشتر قوربانی په‌تای كۆرۆنا بوون و گیانیان له‌ده‌ست دابوو، هه‌رچه‌ند له گۆڕستانی گشتی نێژراون، به‌ڵام لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتی ناشتنیانی كردووه.
هاوار هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی "قه‌ڵا" كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و په‌تای كۆرۆنا له شارۆكه‌ی كه‌لار، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان تا ئێسته 12 كه‌س به‌هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌رزان كه‌ریم پێی وایه، دابینكردنی گۆڕستانی تایبه‌ت به په‌تایه‌كی وه‌ك كۆرۆنا، به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشیاری ته‌ندروستییان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی