دژی كۆرۆنا ملوانكەیەك بەرهەم هێنرا

:: PM:02:01:30/06/2020 ‌
ئەندازیارانی ناسا جۆرە ملوانكەیەكیان بە پرینتەری سێ رەهەندی دروست كردووە كە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات خۆی لە كۆرۆنا بپارێزێت.

ناسا لەبارەی ملوانكەكە نووسیویەتی، ئامانجیانە رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەو داهێنانەیان كەم بكەنەوە. زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون ڤایرۆسەكە لە رێی دەستیانەوە بۆ دەم و لووت یان چاویان گواستراوەتەوە و ملوانكەكە بازگەیەكە بۆ رێگریكردنی لە لێدانی دەست لە دەم و چاو.

ئەگەر كەسەكە ملوانكەی لە مل كردبێت و لەو كاتەدا دەست بۆ دەم و چاوی بەرێت، ئەوا بەر لە گەیشتنی دەست بۆ شوێنی مەبەست ملوانكەكە بیری دەهێنێتەوە ئەوەی دەیكات لەوانەیە تووشی كۆرۆنای بكات.

بەگوێرەی سپوتنیك ئاژانسەكە دەڵی، دروستكردنی ئەم ملوانكەیە بەو واتایە نییە ئیتر پێویستیمان بە دەمامك نابێ، بەڵكو بە پێچەوانە دەمامك خۆی پێویستە و ئەگەر دەستیش لە دەم وچاو نەدرێ، ئەو خێراییەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەناو خەڵكدا زۆر كەم دەبێتەوە.
زۆربەی هاووڵاتییان بێ ویستی خۆیان دەست لە دەم و چاویان دەدەن

پێویستە بگوترێ زۆربەی هاووڵاتییان بێ ویستی خۆیان دەست لە دەم و چاویان دەدەن و لە كاتی قسەكردندا جاروبار دەست لە لێو و لووتیان دەدەن، لەوكاتەشدا لەوانەیە دەستی لە شوێنێكدا بێت ڤایرۆسی كۆرۆنای پێوە بێت و راستەوخۆ رۆڵ دەبینێت لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ناو لەشی.


وشە - سلێمان تاشان