رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ چاكسازى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، بۆ به‌دیهێنانى هه‌ندێكیان پێویستى به به‌كارهێنانى سوپایه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30 ى حوزه‌یران، راپۆرتێكى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى چاكسازى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له ناوى پڕۆژه‌كه و گرنگترین بڕگه‌كانى ده‌كات. راپۆرته‌كه پێشبینى ده‌كات ئه‌و چاكسازییه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى توندى سیاسیی لێ بكه‌وێته‌وه.
چاكسازى عێراق پێویستى به به‌كارهێنانى سوپا هه‌یه
ناوى پڕۆژه‌كه‌ى كازمى بۆ چاكسازى چییه؟
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، پڕۆژه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ چاكسازى به "كاغه‌زى سپیى چاكسازى" ناسراوه، نازانرێ هۆكار چییه كازمى پڕۆژه‌كه‌ى به‌م جۆره ناوناوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له یه‌كێك له دیمانه‌كانى به‌مشێوه‌یه ناوى بردووه و ئامانجى ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌موكوڕی و داڕووخانه چاره‌سه‌ر بكات كه له كه‌رتى گشتى ده‌وڵه‌تى عێراقدا هه‌یه.
گرنگترین بڕگه‌كانى چاكسازییه‌كه چییه؟
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ى كازمى چه‌ندان بڕیارى نوێ له بوارى كارگێڕى و ئابوورى و دارایى و ته‌ناهى له‌خۆ ده‌گرێت. تا ئێسته به ته‌واوى هه‌موو بڕگه‌كانى ناناسرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ناوه ناوه بڕگه‌یه‌كى لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه. یه‌كێك له‌و بڕگانه ئه‌وه‌یه كازمى به نیازه ده‌یان به‌رپرسى دیار له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دوور بخاته‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى حزبه‌كان دروست بكات، چونكه ته‌واوى ئه‌و به‌رپرسانه سه‌ر به حزبه‌كانن.
بۆچى كازمى پێویستى به سوپایه؟
به‌رپرسێكى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى گوتووه، چه‌ند چاكسازییه‌ك هه‌یه پێویستیان به به‌كارهێنانى هێز و سوپا هه‌یه، بۆ نموونه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، كه ئێسته به‌ده‌ست حزب و میلیشیاكانن، ده‌ركردنى ئه‌و لایه‌نانه‌ى چه‌ندان ساڵه به ناهه‌ق موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌تیان داگیر كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش چه‌ندان گرووپى تر‌ى به‌قاچاخبردنى نه‌وت هه‌ن كه ئه‌مانه‌یش پێویستیان به به‌كارهێنانى هێزه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى نووسینگه‌ى كازمى باسى له‌وه كردووه، "كاغه‌زى چاكسازى كازمى نه‌خشه‌ڕێیه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت بۆ به‌هێزكردنى كه‌رتى پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارى".
تا ئێسته كازمى له‌سه‌ر چاكسازى سێ كۆبوونه‌وه‌ى كردووه
كازمى كێى له پشته؟
وه‌ك ده‌زانرێت مسته‌فا كازمى هیچ حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كى له‌ناو په‌رله‌مان نییه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مانى عێراق تووشى ئاسته‌نگ بێت. چونكه سه‌رچاوه‌كان بۆ "عه‌ره‌بى جه‌دید" باسیان له‌وه كردووه، هه‌ندێك له بڕگه‌كانى چاكسازى پێویستیان به‌وه هه‌یه له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
له به‌رانبه‌ردا راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، كازمى له چاكسازییه‌كه‌ى سوود له رقى خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه ماوه‌یه‌ك دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات هه‌یانه.
هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كان چییه؟
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى كاغه‌زى چاكسازى مسته‌فا كازمى ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى له‌لاى حزبه‌كان لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌و چاكسازییه‌ى باسى لێوه ده‌كرێت، زیانى به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و حزبانه ده‌گه‌یه‌نێ كه له ساڵانى رابردوودا سوودمه‌ندى یه‌كه‌م بوون. ئه‌مه‌یش به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان كازمى و ئه‌و حزبانه دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى و په‌رله‌مانتاران به باشى ده‌زانن بۆ ئه‌و بڕگانه كازمى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیروون به ناوى مه‌حموود زه‌جراوى ده‌ڵێ، "به‌ر له هه‌موو شتێك چه‌ندان لایه‌ن و كه‌سایه‌تى ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه له چاكسازى زیانیان به‌رده‌كه‌وێت". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى سائیروون پێی وایه كازمى بێكه‌س نابێت و پاڵپشتییه‌كى زۆرى ده‌بێت، به تایبه‌تى كاتێك پلانى چاكسازى ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش خه‌ڵك پشتگیرى ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ستى كه‌وتووه، تا ئێسته كازمى له‌باره‌ى چاكسازى سێ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانى كردووه، له‌باره‌ی پڕۆژهكهیشى ده‌گوترێ ئه‌مه دوایین ده‌ستنووس نییه، به‌ڵكو له رۆژانى داهاتوو به‌رده‌وام گۆڕانكاریى تێدا ده‌كرێت.