قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ باڵوێز و كونسوڵی وڵاتان له كوردستان روون ده‌كاته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا و دوو جار تا ئێسته بۆ كۆبوونه‌وه سه‌ردانی حكوومه‌تی عێراقی كردووه، به وردی ئاگاداری ره‌وشی گفتوگۆكان و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه.
به‌غدا هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك كێشه بۆ هه‌رێم دروست ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی حوزه‌یران، سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ باڵوێز و كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ كردووه به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی دۆخی دانوستانه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به تایبه‌ت پرسی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم و به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا.
مێژووی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دوور و درێژن، هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك به‌غدا كێشه بۆ هه‌رێم دروست ده‌كات و ئێسته‌یش به‌بێ هیچ بیانوویه‌كی یاسایی، ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی راگرتووه كه پێشتر بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌ینارد.