به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێك له گیراوانی چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی مانیان له خواردن گرتووه و داوای ئازادكردنی به مه‌رج ده‌كه‌ن. گوته‌بێژی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانیش ده‌ڵێت، ئازادكردنی به مه‌رج به‌رده‌وامه و مه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردبێت.
پشکنینمان بۆ بەشێک لە گیراوان کردووە و چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەنجامەکانین
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30 حوزه‌یران، فه‌رهاد قادر گوته‌بێژی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئازادكردنی مه‌رجدار به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌و گیراوانه‌ی كه سێ به‌شی سزاكه‌یان ته‌واو كردبێ، نووسراویان بۆ ده‌كرێت و دواتر به مه‌رج ئازاد ده‌كرێن و هیچ گرفتێك له ئازادكردنی به مه‌رج نییه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وانه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر چاكساز بووبن له ماوه‌ی گرتنیاندا، به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا نووسراو بۆ داواكاری گشتی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی شیاوه و ده‌توانێت ئازاد بكرێت له‌و به‌شه‌ی سزاكه‌ی كه ماویه‌تی.
له‌باره‌ی دۆخی ناو گرتووخانه‌كه‌وه هه‌روه‌ها گوتی، كه‌شێكی باش له ناو گرتووخانه‌كه هه‌یه و هه‌وڵ دراوه زۆر به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بێت، به‌ڵام زیاتر له هه‌زار گیراو له شوێنیكدان ره‌نگه به‌ركه‌وتن هه‌بێ، به‌ڵام چاودێری ته‌واوی دۆخی سزادراوان و كارمه‌نده‌كانیش ده‌كرێت و پشكنین ده‌كرێت و شوێنه‌كه پاك ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی چاودێری و ژماره‌ی تووشبووانی ناو چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی فه‌رهاد قادر ده‌ڵێ، به‌شێك له سزادراوان پشكنینیان بۆ كراوه و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
پێشتر له ناو چاكسازی گه‌وران ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند تووشی كۆرۆنا بوون، به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ كرا به پشوو له چاكسازییه‌كه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، لایه‌نی ته‌ندروستی و پێویستییه‌كان له گرتووخانه‌كان دابین كراوه و پشكنین و خاوێنكردن بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت تا دوور بن له نه‌خۆشییه‌كه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی