هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕانه له به‌غدا، به‌وه ناسراوه یه‌كێكه له به‌كرێگیراوه‌كانی شیعه و هه‌ركاتێك هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیزی كوردستان بدرێ ئه‌و هه‌وڵی تێكدانی ده‌دات.
هۆشیار كه ده‌یان گه‌نده‌ڵی و به‌دڕه‌وشتی له‌سه‌ره له‌وكاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن بووه، له پۆستێكی دا له فه‌یسبووك شانازی به پۆستاڵی به‌عس ده‌كات و گاڵه به كڵاو جامانه‌ی كوردی ده‌كات.
هه‌موو هه‌وڵێكی چڕ كردووه‌ته‌وه كه یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی دروست نه‌بێت
به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سێكی نزیكی بۆ "وشه" ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان به ته‌واوی خۆی به شیعه فرۆشتووه و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشی له كوردستان هه‌بێت ئه‌وه به ته‌واوی ده‌بێته "میلله‌ت فرۆش".
هۆشیار عه‌بدوڵا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكی چڕ كردووه‌ته‌وه كه یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی دروست نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو گۆڕان بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و كرده‌وانه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا به‌ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئیحراج كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وان ئێسته خه‌ریكی دروستكردنی یه‌كڕیزین له كوردستان.
پێَشتریش هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌تان زانیاری له‌سه‌ر بڵاو كرایه‌وه كه بووه به خاوه‌نی موڵك و پاره‌ی زۆری له‌لایه‌ن شیعه‌وه تا كار له‌سه‌ر تێكدانی كوردستان بكات.