له سنووری شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رێژه‌یه‌كی زۆری گوندنشینان كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
سۆران سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و سه‌رچاوه‌ی باشی ئاوی وه‌ك كانیاو و رووباری هه‌یه، به‌ڵام له زۆر شوێن حكوومه‌ت وه‌ك پێویست گرنگی پێنه‌داوه یا ته‌نگژه‌ی دارایی هۆكاربووه بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كردنی.
عه‌بدوڵا شێخۆ دانیشتووی گوندی نزاری له سنووری سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كێشه‌ی ئاوی خورادنهوهمان هه‌یه، چه‌ندان جار به ره‌سمی داواكاریمان له حكوومه‌ت كردووه.
به‌هۆی بێ ئاوی چه‌ندان گوندشینی گونده‌كه‌یان جێهێشتووه
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی بێ ئاوی چه‌ندان گوندشینی گونده‌كه‌یان جێهێشتووه و روویان له سه‌نته‌ری شار كردووه ئه‌مه‌ش كێشه بۆ هاووڵاتییان و دوا جار بارگرانیش حكوومه‌تیش دروست ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ته‌حسین سه‌عدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان نزیكه‌ی 200 گوندبوونی هه‌یه، له‌و رێژیهدا نزیكه‌ی 100 گوند به‌رده‌وام كێشه‌ی ئاوی خورادنه‌وه‌یان هه‌یه.
دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و گوندانه له نه‌بوونی ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سۆران، 29 هه‌زار به‌شداربوو و هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، زیاتر له 12 ملیار دینار قه‌رزی ئاو لای هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه له سۆران خه‌ڵك ته‌نیا 11% پابه‌نده و پاره‌ی ئاو ده‌ده‌ن .
سۆران/ موڕشید برادۆستی