به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین رای گه‌یاند، جارێكی تر هه‌ره‌شه له‌سه‌ر كاكه‌ییه‌كانی سنووره‌كه هه‌یه و جموجووڵی داعش زیادی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی حوزه‌یران، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین بۆ "وشه" گوتی، چه‌ند رۆژێكه جارێكی تر جموجووڵی داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سنووری خانه‌قین زیادی كردووه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش له سنووره‌كه بێ ده‌نگن.
كاكه‌ییه‌كان ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتووه و شه‌وانه له ترسی داعش پاسه‌وانی له خۆیان ده‌كه‌ن
رونیشی كرده‌وه كه كاكه‌ییه‌كان ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتووه و شه‌وانه له ترسی داعش پاسه‌وانی له خۆیان ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی 700 خێزان ده‌بن.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵی زۆر ده‌درێ هێزه عێراقییه‌كان كاكه‌ییه‌كان پڕچه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان رازی نین.
كاكه‌ییه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوو بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان و رێكخراوی تیرۆریستی داعش. چه‌ندان خێزانی كاكه‌یی شه‌هیدكراون و ئێسته‌یش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌ژین.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم