تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور و ئه‌و كێشانه‌ی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێی گرووپه بریكاره‌كانی به ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دروست ده‌كرد، ئاڵۆزی و ده‌مه‌قاڵه‌ی زۆری له كۆشكی سپی دروست كردبوو، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی نه‌بوونی ستراتیجێكی ڕوون بوو، تره‌مپ ترسی هه‌بوو عه‌ره‌ب له به‌رانبه‌ر ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بێت، به‌ڵام من پشتڕاستم كرده‌وه كه عه‌ره‌ب هه‌ڵوێستیان توند نابێ و ترس و نیگه‌رانی پێویسته به‌رانبه‌ر ئێران و كۆریای باكور هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی پیۆنگیانگ، دۆسیه‌ی ئێرانیش خاڵێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، چونكه تره‌مپ ده‌یه‌ویست به ته‌واوی ئێران گه‌مارۆ بدات و بیخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ، كه‌چی ئه‌و پلانانه‌ی كه دانران و جێبه‌جێ كران ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، بۆیه تره‌مپ زۆر نیگه‌ران بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و منیش له 17ی ته‌مووز/یۆلیۆ سه‌روتاری پێگه‌ی The Hillم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نووسی و بڵاوبووه‌وه و ده‌مه‌ویست چه‌ند خاڵێكی ستراتیجی گفتوگۆیش بۆ كۆشكی سپی بنێرم.
دواتر زانیاریم پێگه‌یشت كه ململانێ و گفتوگۆ و ده‌مه‌قاڵه‌ی توند له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه، كه ئه‌وانه‌م بیست په‌شیمانبوومه‌وه له ناردنی خاڵه ستراتجییه‌كانی گفتوگۆ و وه‌ستانه‌وه به ڕووی ئێران. دواتر زانیارییه‌كانی ئه‌و ململانێ و گفتوگۆ تونده له نیویۆرك تایمز بڵاوبووه‌وه، كه له نێوان تره‌مپ له لایه‌كه‌وه و ماتیس و تیلرسن و مه‌كماستر له‌لایه‌كی تره‌وه بووه، كه بوون به دوو به‌ره و بۆچوونی زۆر جیاوازیان هه‌بووه. دواجار تره‌مپ به بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌وان ڕازی ببوو، به‌ڵام پێی دڵخۆش نه‌بوو، بۆیه داوای له ڕاوێژكاره تایبه‌ته‌كانی كردبوو، كه شوێنگره‌وه‌ی بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هه‌مووان پێیان گوتبوو كه هیچ جێگره‌وه‌ی تر نییه، ستیڤ بانۆن نامه‌یه‌كی بۆ ناردم و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه وتاره‌كه‌م له‌باره‌ی ئێرانه‌وه زۆر جێی دڵخۆشی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و تره‌مپ بووه.
كۆشكی سپی هیچ ستراتیجێكی له‌به‌رده‌ست نه‌بوو و تره‌مپ و به‌رپرسه‌كان خه‌ریكی ده‌مه‌قاڵه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ یه‌كتر
چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه جارێكی تر تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه‌كردم و جۆرێك له سكاڵا و ناڕه‌زایی به من گوت له‌باره‌ی بۆچوونی ماتیس و تیلرسن و مه‌كماستر له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یشی له‌من گرت، كه بۆچی بژارده‌ی زۆرباشم پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نه‌كردووه، منیش باسم له‌وه كرد كه تیلرسن له‌جیاتی ڕاوێژ پۆستم بۆ ده‌خاته‌ڕوو، منیش ئه‌وه ناكه‌م، له وه‌ڵامدا تره‌مپ گوتی، گوێم بۆ بگره، ئه‌وه‌ی ریكس قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات سه‌ركه‌وتوو نابێ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، كه‌سێك نیوه‌ی گوێدرێژ بێ هه‌ڵوێستی ئاوای نابێ، بۆیه داوا له تۆ ده‌كه‌م بۆچوونێكی گونجاو و مه‌زنم پێ بده‌یت. باسی له‌وه‌یش كرد كه گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه و پێویستیشه من ئاماده‌بم و هه‌فته‌ی داهاتوو بۆچوونی خۆم له‌باره‌ی ئێران بخه‌مه ڕوو، له هه‌فته‌ی داهاتوو بانۆن نامه‌ی بۆ ناردم كه خۆم ئاماده بكه‌م و منیش پێم گوت، پلانێك ده‌نووسم له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران، دۆسیه‌ی ئێران هێنده قورس و ئه‌سته‌م نییه، ڕۆژێك دوای ئه‌و گفتوگۆیه‌ی من و بانۆن، شون سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ستی كێشایه‌وه و ساره سانده‌رز له شوێنی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ك دواتر دانرا. هاوكات هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌یش تره‌مپ رۆبێرت پریبوسی له‌كار دوورخسته‌وه و جۆن كیلی كرده وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ و جه‌نه‌ڕاڵێكی پێشووی مارێنزیشی كرده سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆشكی سپی.
هه‌موو ئه‌و نائارامی و گۆڕانكارییه سه‌یرانه‌ی كه له كۆشكی سپی ڕوویان دا، نیشانه‌ی ناجێگیری و دوودڵی حكوومه‌تی تره‌مپ بوو له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ستیاره‌كانی جیهان به گشتی و كۆریای باكور و ئێران به تایبه‌تی، كه هیچ هێڵێكی ستراتیجی نه‌بوو له كۆشكی سپی كاری له‌سه‌ر بكرێ، دواتر من چوومه كۆشكی سپی و كاتێك چاوه‌ڕوانی دیداری تره‌مپم ده‌كرد، ویسترهۆت داوای لێكردم كه سه‌ره‌تا تیلرسن ببینم و چاوه‌ڕێم ده‌كات، من ئاماده نه‌بووم پلانی خۆم بۆ كه‌سی تر بخه‌مه ڕوو تره‌مپ نه‌بێت، به‌ڵام دواتریش كه دۆخه‌كه یه‌كلایی بووه له گۆڤاری ناشیۆناڵ بڵاوم كرده‌وه، هه‌رزوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرده سه‌ر پلانه‌كه‌م و ئه‌مه ده‌سپێشخه‌رییه‌ی منی به شكستێكی گه‌وره بۆ واشنتن هه‌ژمار كرد، من ئه‌وكاته زیاتر له كارایی پلانه‌كه‌م دڵنیا بووم، چونكه تاران هه‌ستی به‌وه كردبوو، كه هه‌موو ڕێیه‌كیان له ڕێی ئه‌م پلانه‌وه لێ ده‌گیرێت، بۆیه ده‌یانه‌ویست كه‌مبایه‌خی بكه‌ن له پێش چاوی واشنتن. میدیاكانیش ته‌نیا ڕووكه‌شانه ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت و بێ ئه‌وه‌ی كرۆكی پلانه‌كه هه‌ر ببینن و لیكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌وان له‌و ململانێیه‌ی ناو كۆشكی سپی باشتر تێگه‌یشت بن، به‌ڵام تێگه‌یشتنیان له سیاسه‌ت كێشه‌ی تێدا بوو.
جارید كۆشنه‌ر دواتر مه‌سجێكی بۆ مۆبایله‌كه‌م نارد و نووسیبووی، تۆ هه‌میشه پێشوازیت لێ ده‌كرێ له كۆشكی سپی، ستیڤ بانۆن و من ناكۆكیمان له‌سه‌ر زۆر شت هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ویش هاوڕای پلانه‌كه‌ی من بوو، له ڕاستیدا كۆشنه‌ر داوای كردم له 31ی ئاب/ئۆگه‌ستس له كۆشكی سپی ئاماده بم، تا له ڕێوڕه‌سمی خستنه‌ڕووی پلانه‌كه‌ی بۆ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێرانیش ده‌ربكه‌وم، دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌یشتمه ئه‌و بڕیاره‌ی كه هه‌نگاوه‌كانی كۆشكی سپی ئاسایی نابن.
پلانه‌كه‌ی من بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران كاراترین بوو و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتن
تره‌مپ وه‌ڵامی پلانه‌كه‌ی منی نه‌دایه‌وه و له بڕیاره‌كانی به‌رده‌وام بوو و دواجاریش له 12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، كه تره‌مپ گوتارێكی سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی ئێرانه‌وه. پاشان ویسترهۆت پێوه‌ندی پێوه‌كردم و داوای لێكردم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆشكی سپی ئاماده بم، تره‌مپ زۆر له تیلرسن تووڕه بوو، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه جۆن كیلی له پۆستی سوپا سالار ده‌كشێته‌وه و مایك پۆمپیۆ شوێنی ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده قسه‌یش هه‌بوو كه پۆمپیۆ ده‌چێته شوێنی مه‌كماستر، من بیرم له‌و كێشانه‌ی ناو كۆشكی سپی نه‌كرده‌وه و بیرم له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م بوو، بۆیه وتارێكی ترم له پێگه‌ی زه هیل بڵاو كرده‌وه، به وردی سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر پلانه‌كه خسته‌ڕوو، پاشان كۆشنه‌ر بانگهێشتی كردم و له به‌شی ڕۆژئاوای كۆشكی سپی ژه‌مێكی خواردنمان به یه‌كه‌وه خوارد و به وردی باسمان له پلانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران كرد،
چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه و پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر تره‌مپ بڕیاری تری له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌ركرد و به زمانێكی توند سوپای پاسدارانی خسته لیستی تیرۆره‌وه و دووپاتیشی له‌سه‌ر فره‌وانبوونی سزاكان به‌سه‌ر ئێران كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی و پشتیوانی تیرۆریستان بهێنێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ده‌بێ ئێسته هه‌ست به هه‌ناسه‌ته‌نگی زۆر بكات، چونكه گورزی سزاكانمان به‌رده‌وامیان ده‌بێ و قووڵتر ده‌چنه ناوه‌رۆكی ڕژێمه‌كه‌وه.
تره‌مپ سوپای پاسدارانی خسته لیستی تیرۆر بێ ئه‌وه‌ی بیر له سه‌ربازه‌كانمان له عێراق و سووریا بكاته‌وه
هه‌رچه‌نده من له زووه‌وه ئه‌وه‌م بۆ خستنه‌ڕوو، كه سه‌پاندنی ئه‌و بڕیارانه بێ بیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و نه‌خشه‌ڕێیه‌ك بۆ پاراستنی سه‌ربازانمان له عێراق و سووریا هه‌ڵه‌یه، ماتیسی وه‌زیری به‌رگریش هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو، به‌ڵام به دیوێكی تر، ئه‌و ده‌یه‌ویست پاراستنی هێزه‌كان زیاتر بكرێ، یان بكشێنرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رنجمان بخه‌ینه سه‌ر گرفته سه‌ره‌كییه‌كه كه كۆماری ئیسلامی ئێرانه. دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌ویست تێپه‌ڕێ و بیری له كاردانه‌وه‌كان نه‌كرده‌وه و دواتریش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا له دۆخێكی خراپدابوون.
له 16ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێوومه‌ر كۆشنه‌ر بانگی كۆشكی سپی كردمه‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردم له‌باره‌ی پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌وێوه هه‌ستم كرد كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ كه له ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكشێته‌وه، له شوێنی ئه‌وه‌ی فشاره‌كان زیاتر بكات بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی تێیدا كه ئه‌مه پلانی نیكی هالی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكایش بوو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌یش بوو به ئابڕووچوونێك بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل ئاسانترین كاربوو و تره‌مپ ترسی لێی هه‌بوو
پلانی تر كه من له زووه‌وه پشتیوانیم كرد، گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ قودس و دداننانی بوو وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی دۆسیه‌كانی تر له كاردانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ترسی هه‌بوو و به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام كه پێوه‌ندی پێوه‌كردم و پشتڕاستم كرده‌وه، كه عه‌ره‌ب بێده‌نگ ده‌بن و كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست نابێت، بگره ئه‌وه‌ی پێویسته لێی بترسین و وریا بین مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئێران و كۆریای باكور نه‌ك عه‌ره‌ب.
له حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر تره‌مپ بانگێشتی كۆشكی سپی كردم و من و جۆن كیلی و مایك پێنس له نووسینگه‌ی سپی كۆبووینه‌وه و پیرۆزباییم لێ‌كرد به بۆنه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ قودس، له هه‌مان كاتدا باسی ئێران و كۆریای باكورمان كرده‌وه و ئه‌وه‌م دووپات كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك هه‌ژمار بكات، چونكه له 1998 كۆریای باكور هه‌زاران مووشه‌كی ڕه‌وانه‌ی ئێران كرد و یارمه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌دات بۆ دروستكردنی كێشه بۆ ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م