سوودەكانی بەكارهێنانی توێكڵی مۆز

:: PM:08:07:06/01/2018 ‌

زۆر كات سوود لە توێكڵی میوەكان وەرناگیرێت و ڕاستەوخۆ فڕێ دەدرێت، بەڵام بەشێكی سەرەكی سوودی میوەكان لە بەشی دەرەوە و ناوەوەی توێكڵەكانیاندا هەیە، بەتایبەت لە توێكڵی مۆزدا.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "stylecraze" بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودە جۆراوجۆرەكانی توێكڵی مۆز دەكات و شێوازی بەكارهێنیی خستووەتەڕوو و دەڵێت، زۆربەی كات دەتوانرێت بە چەندان شێوەی جیاواز توێكڵی مۆز بەكاربهێنرێت و سوودی زۆر بە تەندروستی جەستە بگەێنێت.

بەشی ناوەوەی توێكڵی مۆز پێست پاك دەكاتەوە، چونكە بە چەندان جۆری ڤیتامین دەوڵەمەندە، كە سوود بە پێست دەگەیەنن، هەروەها هۆكاری سەرەكییە بۆ پاك كردنەوە و سپیكردنەوەی ددانەكان لە كلس و لابردنی زەردی پاش جگەرەكێشان.

توانای چارەسەركردنی سوربوونەوەی پێستی هەیە، هەروەها دوای برینداربوون دەتوانین توێكڵی مۆز بخەینە سەر شوێنی برینەكە بۆ چارەسەركردنی، لەگەڵ ئەوەیشدا دەرتوانین دوای لابردنی مووی ڕوخسار بەكارهێنانی ڕووی ناوەوەی توێكڵی مۆز سوود بە كونیلەكانی پێستی ڕوخسار دەگەیەنێت.

توێكڵی مۆز پاك كەرەوەیەكی زۆر بەهێزە و دەتوانرێت بۆ پاكردنەوە و بریقەداركردنی پێڵاو بەكاربهێنرێت، چونكە مادەیەك لەناو توێكڵی مۆزدایە بریقەداری زیاد دەكات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان