دواى دوو مانگ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ له باره‌ى قودسه‌وه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق رێسواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپى كرد و هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى قودس نیشان دا.
له دانیشتنى ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاری دا، بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل رێسوا بكرێت. جیا له‌مه‌ش په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه كه قودس وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین ده‌ناسێنێ.
بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ له شه‌ش كانوونى یه‌كه‌م له ساڵى 2017 درابوو، زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا ئه‌وكات هه‌ڵوێستى خۆیان له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ وه‌رگرت، له 21ى كانوونى یه‌كه‌مى 2017دا 128 وڵات له‌كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ وه‌ستانه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه، هه‌ڵوێستى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دواى دوو مانگ له‌و هه‌موو رووداوانه دێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌ندان بابه‌تى گرنگتر هه‌یه كه ده‌بوو بخرێته كارنامه‌ى په‌رله‌مان، له‌وانه پڕۆژه یاساى بودجه و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ندان بابه‌تى تر كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاماده كراون، پێوه‌ندییان به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.