ڕاپۆرتێكی ئاژانسی
ڕۆیته‌رز، له‌سه‌ر دۆخی كورد له‌و شاره‌كه‌ی كه بڕیاربوو ببێته پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی كوردستان كه شاری كه‌ركووكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و دۆخى شاره‌كه له‌دواى ده‌رچوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌خاته ڕوو.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركووك په‌یكه‌ری چه‌كدارێك كیشراوه كه ئاڵایه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌ش و سپی و سووری به‌ده‌سته‌وه‌یه و به ئاڵای عێراق دیاری ده‌كرێت، له به‌رانبه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ش باره‌گایه‌كی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی هه‌یه كه ئێسته بووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق له‌ناوچه‌كه، كه له ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه شاره‌كه داگیركرا و هێزه عێراقییه‌كان له شاره‌كه جێگیركران و خه‌ونی كورد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی به‌وهۆیه‌وه پاشه‌كشه‌ی كرد.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه زۆرێك له كورده‌كانی كه‌ركووك شاره‌كه به پایته‌ختی خۆیان ده‌زانن، هه‌روه‌ها دوای ڕووخاندن و شكاندنی داعش له ناوچه‌كه به گرنگترین كات داده‌نرا بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی كورد له خاوه‌نداری و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی شاره‌كه له‌ژێر ده‌ستی خۆیان و ببوو به ناوه‌ندێكی به‌هێزی كورد.
ئه‌م هیوایه‌ی كورد له كه‌ركووك پێچه‌وانه بوویه‌وه و به‌ر له هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، خه‌ونی كورده‌كان له ناوچوو، هاوكات پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی لاوازكردنی پێگه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كورد له شاره‌كه.
مه‌ریوان عه‌لی، كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستانه و ئێسته وه‌كو چێشتلێنه‌رێك له كه‌ركووك كار ده‌كات ڕای گه‌یاند، ئێمه خه‌ونی زۆرمان هه‌بوو بۆ كوردستان، به‌ڵام هه‌موویان له‌ناوچوون و هه‌موومان له‌ده‌ست دان.
ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه زیاتر گوتی، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م و حه‌ز ناكه‌م له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی عێراق ده‌نگ بده‌م و هه‌ر شتێك پێوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌بێ، نامه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری تێدا بكه‌م.
عه‌لی و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی تر به‌شداربوونه له شكاندن و ڕاوه‌دوونانی داعش له كه‌ركووك، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ناوچه‌كانیان به‌جێهێشت له كاتی هاتنی داعش له ساڵی 2014.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كورد دوای ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی سه‌دام حوسێن بۆ یه‌كه‌م جار توانی ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركووك بگرێته ده‌ست و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی یه‌كه‌م په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شاره‌كه دروست بكات.
له ساڵی 2017، هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق و ملیشیاكانی شیعه یه‌كیان گرت بۆ وه‌ده‌رنانی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، به‌ڵام پاش ئه‌وه له‌سه‌ر كه‌ركووك ناكۆكی له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان دروست بوو.
له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق، حكوومه‌تی به‌غدا هێزه‌كانی یه‌كخست و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركووك و داگیری كرد و پێشمه‌رگه و هێزه كوردییه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌ركرد، ئێسته ته‌نیا ئاڵایه‌ك هه‌بێت ئاڵای عێراقه له كه‌ركووك.
ئه‌م داگیركردنه‌ی كه‌ركووك گورزێكی گه‌وره‌ی به كوردانی شاره‌كه و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی شاره‌كه داگرتووه كه له ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
عه‌لی مه‌جید ته‌مه‌ن 60 ساڵ، كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خشه له كه‌ركووك، گوتی، پێم باشتره بمرم له‌وه‌ی ببینم ئاڵای كوردستان پارچه پارچه كراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه زیاتر گوتی، ئێسته كوردبوون له كه‌ركووك ئازاربه‌خشه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆرت ده‌كه‌نه‌وه له خاڵه‌كانی پشكنینی هاتنه ناوكهركووك و ئاڵای كوردستانیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌م داگرتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پشكنینی ماڵه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دهمانچهكهمیان برد.
هاوكات له ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه له ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی چوونه‌ته ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان و ئاژاوه و پشێوییان ناوه‌ته‌وه.
ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مساڵی عێراق ببێته هۆی بێهێزكردنی پێگه‌ی كورد له كه‌ركووك ئه‌وا شاره‌كه به‌جێ ده‌هێلێت.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی عێراق گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای شكاندنی داعش له ناوچه‌كه، هاوكات كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له ڕووی یه‌كسانی هه‌رێمی و پێگه‌ی سیاسی وڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌رسێ لایه‌نی سه‌ره‌كی عێراق كه شیعه و سوننه و كوردن له شه‌ڕێكی به‌رده‌وام دان بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌یه، كهركوویش كه به شوێنی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كان داده‌نرێت به عه‌ره‌ب و كورد و تورك و سریان و مه‌سیحی و عه‌ره‌بی سوننه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت دابه‌شكردنی كورسی په‌رله‌مان گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێ، به‌ڵام كورد ئێسته له كه‌ركووك پێگه‌ی لاواز بووه و ڕیفراندۆم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌م شاره بێده‌نگ كراوه و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و شاره وه‌ستێنراوه، به‌ڵام كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی وه‌كو توركمان و مه‌سیحی و عه‌ره‌به سوننه‌كان به ئازادی له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه ده‌سوڕێنه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان پێدراوه.
هاوڵاتییه‌كی توركمان له كه‌ركووك ڕای گه‌یاند، ئێسته كاره‌كان باشترن و پێمان خۆشه گه‌ڕاینه‌ته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ده‌ستووری نه‌وه‌ك لایه‌نێكی تر كه پێوه‌ندی به حكوومه‌تی به‌غداوه نییه.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا مه‌عن سه‌عدی جه‌نه‌ڕاڵی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق ڕای گه‌یاندووه، هیچ فه‌رمانێكمان بۆ نه‌هاتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك.