ناتانیاهۆ لەگەڵ نوێنەری دوو وڵاتی عەرەبی كۆ بووەوە

:: AM:09:40:13/05/2018 ‌
ئاژانسێكی ئەمەریكی وردەكاری دیدارێكی كورتی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ و باڵوێزی ئیمارات و بەحرێنی لە چێشتخانەیەكی واشنتن لە مانگی ئادار/مارسی ڕابردوو بڵاو كردەوە.

ئەسیۆشەیتد پرێس ئاشكرای كرد، دیدارەكە لەو كاتە بووە، كە نەتانیاهۆ و هاوسەرەكەی بۆ خواردنی ئێوارە چوونەتە چێشتخانە و كافێی "میلانۆ" لە واشنتن، لەو كاتەدا باڵوێزی ئیمارات یوسف عتیبە و باڵوێزی بەحرێن عەبدوڵا ئال خەلیفە، لەگەڵ سەرۆكی بەشی پلاندانانی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا "بریان هۆك" لە چێشتخانەكە بوون و كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسیشیان لەگەڵدا بووە، كاتێك هەستیان بەوە كردووە كە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چێشتخانەكەیە داوەتیان كردووە و هاتووەتە سەر مێزەكەی ئەوان و ماوەیەكی كورد لەگەڵ باڵوێزی هەردوو وڵات گفتوگۆی كردووە و تاوتوێی پرسی ئێرانیان لە ناوچەكە كردووە.

ئاژانسەكە نووسیویەتی، گفتوگۆی گەرم و خەندەئامێزیش لەلایەن باڵوێزانی بەحرێن و ئیمارات لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوونی هەیە و دواتر تەوقەیان لەگەڵ نەتانیاهۆ كردووە بەر لەوەی چێشتخانەكە بەجێ بێڵن، بەڵام باڵوێزخانەی ئیسرائیل و ئیمارات لە واشنتن هەموو ئەو زانیارییانەیان رەت كردەوە.




وشە - باز ئه‌حمه‌د