منداڵێكی ساوا كه پێوه‌ی دیار بوو تازه له دایك بووه، له ناوشوێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵی ماڵان‌دا له لایه‌ن ژنێكه‌وه دۆزرایه‌وه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی دیار نین و تا ئێسته ده‌نگیان نییه.
ژنێك به ناوی وانیدا مارتن له ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه‌یدا له شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵی ماڵان‌دا له تایله‌ند، گوێی له ده‌نگی گریانی منداڵێك بووه، كاتێك له پیسییه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه، بینیویه‌تی كه ده‌نگه‌كه منداڵێكی تازه له دایك بووه، كه دوای چه‌ن سه‌عاتێك له له‌دایكبوونی له ناو چاڵێكی پڕ له پیسی و پاشماوه‌دا فڕێ دراوه.
ئه‌م ژنه به په‌له منداڵه‌كه‌ی بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه بردووه، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی جه‌سته و هه‌ناوی له ناوه‌وه تووشی وشكبوون بووه، حاڵه‌ته‌كه‌ی زۆر ناجێگیر بووه، هه‌ر بۆیه له ژێر چاودێری پزیشكدا بووه تا ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر بووه.
دواتر پۆلیسه‌كان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ شتێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاماژه به ناونیشانی دایك و خێزانه‌كه‌ی بكات، ئه‌و منداڵه له شوێنی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت تا ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه كه چاره‌نووسی به كوێ ده‌گات.