شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مالیكی كۆ دەبێتەوە

:: PM:05:46:22/05/2018 ‌

دوای كۆبوونەوی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سائیروون كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.

لە چوارچێوەی دیدارەكانی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ و پشكی كورد و چۆنیەتی بەشداریكردنی، ئەمڕۆ سێشەم شاندەكە چاوی بە سەرانی لیستە براوەكان دەكەوێت.

ئەمەو چاوەڕوان دەكرێت هەر ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكایەتی دەكات، لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی حیكمەی نیشتیمانی كۆببێتەوە.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل