پێگه‌یه‌كى عێراق له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، مه‌رجه‌كانى پارتى بۆ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ ئه‌م حزبه كوردییه له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵیان كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ پێگه‌ى
به‌غداد توده‌ى، مه‌رجه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى بۆ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكرا ده‌كات، كه هه‌ردووكیان ئه‌مڕۆ شاندیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى پارتى كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌ر له هه‌موو شتێك سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، پارته كوردییه‌كان بڕیاریان داوه، له پێگه‌ی لاوازه‌وه دانوستاندن له‌گه‌ڵ هیچ شاندێكى به‌غدا نه‌كه‌ن، دواتریش گوتوویه‌تى زۆربه‌ى مه‌رجه‌كانى پارتى له چوارچێوه‌ى مافه‌كانى كورددایه له ده‌ستوورى عێراق.
یه‌كێك له كێشه‌كان كه پارتى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه عێراقییه‌كه باسى ده‌كات، چاره‌سه‌ركردنى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه، ئه‌وانی بابه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و گاز و به‌شى هه‌رێمى كوردستانه له بودجه‌ى عێراق، دواتریش دابینكردنى مافه‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه.
هه‌ردوو شاندى فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولهادى ئه‌نسارى و ده‌وڵه‌تى یاسا به سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن سه‌نید گه‌یشتوونه‌ته هه‌لێر و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارتى كۆ ده‌بنه‌وه.
بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كانیش پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراقه.