نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ره‌خنه‌ى توندى له وڵاتانى عه‌ره‌ب و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى دنیا گرت، له‌باره‌ى هاوكاریكردنى فه‌له‌ستینه‌وه و گوتى، "ئه‌وان زۆر قسه له‌سه‌ر كۆمه‌كى فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌چى به پاره هاوكارییان ناكه‌ن".
دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجام درا، نیكى هێلى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێرشێكى توندى كرده سه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى.
له قسه‌كانى هێلى گوتى "وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى زۆر باسى كۆمه‌كى فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌چى هاوكارى ماددیان ناكه‌ن". هێلى به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت جه‌ختى له‌سه‌ر سێ وڵات كرده‌وه ئه‌وانیش كوێت و میسر و ئیمارات بوو.
تا سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه بوو كه هاوكارییان به فه‌له‌ستین ده‌دا، به‌ڵام دواتر بڕیارى دا، ئه‌و پاره‌یه له 365 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 60 ملیۆن دۆلار كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه وه‌ك هاوكارى به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌درێت له رێى ئاژانسێكى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت كه به " ئۆنروا" ناسراوه.
هێرشه‌كانى نیكى تایبه‌ت نه‌بوو به وڵاتانى عه‌ره‌بى، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه له توركیا و چین و پاكستان رووسیاشى گرته‌وه.
وه‌ك
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، نیكى گوتوویه‌تى "ده‌وڵه‌تانێك هه‌ن له قسه‌كردن له‌سه‌ر دراوسێیه فه‌له‌ستینییه‌كانیان زۆر به‌خشنده‌ن، قسه‌كردن لێره له نیویۆرك نان و جل و فێربوون به یه‌ك قوتابى فه‌له‌ستینى ناده‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌وڵَه‌تانه ده‌یكه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه تووڕه‌یى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بورووژێنن".