به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا 300 هه‌زار سه‌ربازى به‌سه‌ر 177 وڵات بڵاو كردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 60 هه‌زاریان له ئه‌وروپان.
پێگه‌ى
ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ژه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره كۆنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تى میسورى، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه‌ى ئاشكرا كردووه كه له دنیادا بڵاویان پێ كراوه.
ژه‌نه‌ڕال دانفۆرد گوتوویه‌تى، "ئه‌مڕۆ 300 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له 177 وڵاتى دنیادا هه‌ن كه هه‌ندێكیان له عێراق و سووریا له جه‌نگى دژ به داعش به‌شدارن و به‌شێكى تریش له كۆریاى باشوور و پۆڵه‌ندان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، 60 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له 13 بنكه‌ى ئه‌وروپا هه‌ن كه به‌سه‌ر پێنج وڵات دابه‌ش كراون، ئه‌وانیش هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و لۆكسمبۆرگ و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیان.
له‌باره‌ى بنكه ئاسمانییه‌كانیش، ئه‌مه‌ریكا شه‌ش بنكه‌ى فڕۆكه‌وانى هه‌یه له قوبڕس و یۆنان و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و به‌لجیكا، سه‌ره‌ڕاى هێزى ده‌ریایى كه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و كه‌نداوى عه‌ربه‌ى و هه‌ندێك شوێنى تر‌ى دنیا بڵاوه‌یان پێ كراوه.