ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كانى درێژ كرده‌وه و 29/7 ى وه‌ك دوایین واده ده‌ستنیشان كرد.
شێروان زرار گوته‌بێژى كۆمسیۆن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاند، كۆمسیۆن بڕیارى داوه واده‌ى تۆماركردنى ناوى لیست و كاندیده‌كان درێژ بكاته‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژ گوتى "دوا واده 29/7 ده‌بێت كه ده‌كاته رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو، هه‌ر لایه‌ن و قه‌واره‌یه‌كیش تا ئه‌و كاته ناوى لیست و كاندیده‌كانى تۆمار نه‌كات، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بێبه‌ش ده‌بێت".
وه‌ك گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كرد، هه‌فته‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى لایه‌نه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه و داوایان لێ كردوون په‌له بكه‌ن له پێدانى ناوى كاندیده‌كانیان، چونكه بۆ قبووڵكردنى كاندیده‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى تر‌ى پێوه‌ندار دوو هه‌فته‌ى تر‌ى ده‌وێ.
كۆمسیۆن پێشتر رای گه‌یاندبوو، 29 قه‌واره ناویان تۆمار كراوه، به‌ڵام به‌شێكى كه‌مى تا ئێسته ناوى كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش كردووه. شێروان زرار دووپاتى كرده‌وه ئه‌مه دوایین هه‌له له‌سه‌ر داواى هه‌ندێك له حزبه‌كان بووه.
بڕیاره 30 ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.