كچێك له هه‌ولێر رێستورانتێكى تایبه‌ت به كچان ده‌كاته‌وه و رێ نادات هیچ پیاوێك بچێته ژووره‌وه.
تارا محه‌مه‌د ئیحسان كچێكى دانیشتووى هه‌ولێره، له‌به‌ر بێكاریى په‌ناى بردووه‌ته به‌ر دانانى رێستۆرانتێكى تایبه‌ت كچان و ژنان.
تارا له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌ى قسه‌ى بۆ رۆیته‌رز كردووه و گوتوویه‌تى، "لێره هه‌موو رێستۆرانته‌كان تایبه‌تن به پیاوان، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌و رێستۆرانته‌ى ئێمه تایبه‌ت بێت به ژنان".
جیا له میوانه‌كان سه‌رجه‌م كارمه‌ند و خزمهتگوزارهكانى رێستۆرانته‌كه كچن.
تارا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ى له رێستۆرانتهكهى هه‌یه بووه‌ته سه‌رنجڕاكێشانى پیاوان و هه‌ندێك جار هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه ژووره‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێ نادات، بۆیه له پێناو نه‌هێشتنى ئه‌و دیارده‌یه له رێستۆرانتهكهى بیر له دانانى سكیورتى ده‌كاته‌وه.
رێستۆرانتهكهى تارا ناوى "لاكچهرى تایمه" به‌دیزاین و كه‌لوپه‌لی سه‌رنجڕاكێش رازاوه‌ته‌وه.