كۆكۆ
شانێل ژنه بازرگان و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ بوو، دامه‌زرێنه‌ری ماركه‌ی "شانێل"ه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌ستی به دروستكردن و دیزاین كرد، دواتر كاره‌كه‌ی فراوان كرد به دروستكردنی ئێكسسوارات و جانتا و بۆن كه ئێسته بابه‌ته‌كانی له هه‌موو دنیا ناسراوه و خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن، یه‌كه‌م دیزاینه‌ره ناوی بچێته گۆڤاری تایم بۆ یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین ژنه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی "گابریێل بۆنور"ه، له ساڵی 1883 له ساوموری فڕه‌نسا له دایك بووه، دایكی ناوی "جێن"ه، كاری شووشتنی جلی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد، باوكی ناوی"ئه‌لبێرت شانێل"ه و كاری ده‌ستگێڕی و كۆنه فرۆشی له شه‌قامه‌كان ده‌كرد، دوو برا و دوو خوشكی هه‌بوو وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه‌ی پێ دراوه خێزانێكی هه‌ژار و ده‌شتنشین بوون.
كاتێك ته‌مه‌نی 12 ساڵ ده‌بێت دایكی به نه‌خۆشیی سیل ده‌مرێت، باوكی براكانی بۆ كاركردن له كێڵگه بۆ گوندێكی فڕه‌نسا ده‌نێرێت، كچه‌كانیشی بۆ هه‌تیوخانه ده‌نێرێت، شانێڵ ژیانێكی تراجیدی و سه‌خت به‌ڕێ ده‌كات، به‌ڵام فێری به‌رگدووری ده‌بێت له ههتیوخانهكه، به‌مه‌یش ته‌واوی ژیانی گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت، كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێته 18 ساڵ چیتر ههتیوخانهكه له‌خۆی ناگرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكی كاسۆلیكی ده‌یانبه‌ن بۆ خانوویه‌كی تر له گوندی مۆلین.
ژیانی تایبه‌تی و كاری سه‌ره‌تایی
له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی له هه‌تیوخانه فێری به‌رگدووری ده‌بێت دواتر كاری به‌رگدووری ژنانی ده‌ست پێ كردووه، بۆ ده‌سكه‌وتنی پاره له یانه‌ی شه‌وانه و كافێی لا ڕۆتۆندێ گۆرانی گوتووه و نازناوی كۆكۆیان لێ ناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆرانی" Ko Ko Ri Ko"ی گوتووه و ناوبانگی پێ ده‌ركردووه.
له ساڵی 1906، ده‌چێته گوندی ڤیچی و كار پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گۆرانیگوتن له ڕێستوڕانت و كافێی باخچه‌كان له گونده‌كه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆش نابێت له تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ر ناكه‌وێت، دواتر پێویستیی به پاره ده‌بێت و كاری ده‌ستگێڕی ئاو ده‌كات.
له ته‌مه‌نی 23 ساڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه مۆلین و چاوی به ئیتیان بالسان ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی ده‌كه‌وێت و ده‌بێته خۆشه‌ویستی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بالسان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و ژیانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت له كچێكی هه‌ژاره‌وه بۆ خۆشه‌ویستی ده‌وڵه‌مه‌ندێك كه ته‌واوی كه‌موكوڕیی و پێداویستییه‌كانی پڕ كردبووه‌وه، ئه‌و كاته‌ی له كۆشكه‌كه‌ی بالسان ده‌ژیا جلوبه‌رگی گرانبه‌ها و به‌كارهێنانی ملوانكه‌ی ئه‌ڵماس و ژیانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی بۆ دروست بوو.
له‌ساڵی 1908، شانێل پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی بالسان ده‌بێت به‌ناوی ئارسه‌ر ئێدوارد كاپێل و شوقه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دابین ده‌كات و كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر شانێله‌وه ده‌بێت، ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و شووشه‌یه‌ی بۆنی N5ی لێ دروست كردووه به دیزاینی كاپێل بووه و زۆری خۆش ویستووه و بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌یه‌كه‌وه بوونه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای یارمه‌تی دانی بۆ شانێل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كاپێل به‌وه‌فا نه‌بووه بۆی و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ژنیشی هێناوه وازی له شانێل نه‌هێناوه، له ساڵی 1919 كاپێل به ڕووداوی ئۆتۆمبێل ده‌مرێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته كاره‌سات بۆ شانێل، بۆ له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی گوتوویه‌تی، "مردنی گورزێكی كوشنده بۆ من، دوای له‌ده‌ستدانی كاپێل هه‌موو شتێكم له‌ده‌ستدا و ژیانم هیچ خۆشییه‌كی تێدا نه‌ما".
ئه‌و ماوه‌ی ژیانی كه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه بوو ده‌ستی كرد به دروستكردن و چنینی كڵاو له ساڵی 1910 توانی دووكانێكی جلوبه‌رگ به‌ناوی"شانێل مۆده" له پاریس بكاته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و كڵاوانه‌ی دروستی كردبوو، ده‌فرۆشرا.
دواتر له‌ساڵی 1913 به هاوكاری كاپێل دووكانێكی جلوبه‌رگی وه‌رزش و كراسی بۆنه‌كانی له دیوڤێل كرده‌وه، پاشان دووكانه‌كه‌ی فره‌وان كرد بۆ جلوبه‌رگی فه‌رمی و كڵاو و ته‌واوی بابه‌ته‌كانی تر، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به یارمه‌تی خوشكێكی و پووری جلوبه‌رگیان له‌ژێر ناوی شانێل ده‌دووری، به‌مه‌یش له شاره‌كه ده‌نگی دایه‌وه.
له ساڵی 1915 بڕیاری دا دووكانێكی تر له بیارێتزی باشووری فڕه‌نسا بكاته‌وه و دوای ساڵێك قازانجێكی زۆری لێ كرد و توانی وه‌به‌رهێنان بكات و ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ری بوو بداته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ‌بوو پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕووسی به‌ناوی دیمێتری باڤلۆڤیچ ده‌ناسێت و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت.
له ساڵی 1919 دووكانی شانێل ده‌بێته دامه‌زراوه و دووكانێكی گه‌وره‌ی جلوبه‌رگ داده‌نێت له شه‌قامی 31ی كامبۆن له پاریس، سه‌ره‌تا به جلوبه‌رگ ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام دواتر فراوانی ده‌كات بۆ ئێكسسوارات و بۆن كه ناوبانگ و سه‌ركه‌وتنی زۆر به دوای خۆیدا دێنێت و له ساڵی 1927 ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه ده‌كڕێت و ده‌بێته خاوه‌نی پێنچ دووكانی تر هه‌ر له‌و شه‌قامه، له ساڵی 1922 بۆنی شانێل N5ی دروست كردووه و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له بواری دروستكردنی بۆن ئیشی كردووه.
له ماوه‌ی
جه‌نگی دووه‌می جیهانی كاری دیزاینكردنی جلوبه‌رگی ڕاگرتووه و بووه‌ته په‌رستاری سه‌ربازه برینداره‌كانی جه‌نگ، دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ ده‌ستی به‌كار كردووه‌ته‌وه و كاره‌كانی له‌باره‌ی دیزاینكردنی پانتۆڵی كچانه و چاكێت په‌ره پێداوه، به‌ر له مردنی فلیمێك له‌سه‌ر ژیانی شانێل به‌رهه‌م هاتووه.
مردنی
له ساڵی 1971 و له ته‌مه‌نی 87 ساڵی ماندوو ده‌بێت و نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، له 10ی یه‌نایه‌ری 1971 له‌ناو جێیه‌كه‌ی له هۆتێل ڕیتز مردووه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ تێیدا ژیانی به‌سه‌ر برد، له گۆڕستانی لوزان له سویسڕا به‌خاك سپێردراوه.