خواردنی دوو دەنک سیری خاو چی لە جەستە دەکات؟

:: PM:08:26:25/07/2018 ‌

سیر بە یەکێک لەو رووەکانە دادەنرێت کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، چونکە پێکهاتەکەی دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینە جۆراوجۆرکان کە دەتپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "organicfacts" بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە ئایا رۆژانە خواردنی دوو دەنک سیری خاو چ سوودێکی هەیە و دەڵێت، بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکان سەلمێنراوە کە رۆژانە خواردنی دوو دەنک سیری خاو چەندان کاریگەری سوودبەخشی هەیە لەسەر جەستە و لەو نەخۆشییانەی خوارەوە دەتپارێزێت:

یەکەم – رۆژانە خواردنی دوو دەنک سیری خاو بە تەواوەتی لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر "لەبیرچوونەوە" رزگارت دەکات: سیری خاو رێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکان و دژە هەوکردنەکانی تێدایە کە ئەمەیش لە هەوکردنی مێشك دەمانپارێزێت و خانەکانی مێشک دەپارێزێت لە شیبوونەوە کە ئەمەیش نەخۆشیی ئەلزەهایمەر لەناودەبات.

دووەم – رۆژانە خواردنی دوو دەنک سیری خاو لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت: یەکێکی تر لە سوودەکانی خواردنی سیری خاو ئەوەیە کە دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی بەتایبەت لە وەستانی دڵ بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشی دڵیان هەیە، رۆژانە دوو بۆ سێ دەنک سیری خاو بخۆن بۆ ئەوەی رزگاریانبێت لەو نەخۆشییە کوشندەیە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان