زیاتر له 40 شوێنی ئه‌سیناى پایته‌ختى یۆنان ئاگری تێبه‌ربووه، تا ئێسته 81 كه‌س بوونه‌ته قوربانى و سه‌رۆكى وڵاتیش داواى له وڵاتانى دنیا ده‌كات، فریاى یۆنان بكه‌ون.
هێشتا ئاگرهكانى یۆنان به‌رده‌وامى هه‌یه، به پێى زانیاریى ئاژانسه‌كان هێشتا له 40 شوێن له ئه‌سیناى پایته‌خت ئاگر به‌رده‌وامه و تا ئێسته‌ش 81 كه‌س له ئه‌نجامى ئاگره‌كان گیانیان له ده‌ست داوه. سه‌دان هه‌زار كه‌سیش شاره‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانى تر ده‌ڕۆن.
به پێى ئه‌و وێنانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئاگرێكى ترسناك خه‌ریكه شاره‌كه قووت ده‌دات و سه‌رۆكى یۆنانیش ئه‌م ڕووداوه به "گه‌وره‌ترین كاره‌سات" له مێژووى وڵاته‌كه‌ى ناو ده‌بات.
سه‌رۆكى یۆنان بانگه‌وازێكى به په‌له‌ى بۆ وڵاتانى دنیا داوه و داوایان لێ ده‌كات فریاى یۆنان بكه‌ون، چونكه یۆنان به‌ته‌نیا به‌هۆى بوونی ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورییه‌وه، ناتوانێ به‌ره‌نگارى كاره‌ساته‌كه ببێته‌وه.
وه‌ك هه‌ندێك له میدیاكان باسیان كردووه، سووتانى ئه‌سینا به دووه‌م كاره‌ساتى گه‌وره‌ى شاره‌كه داده‌نرێت، چونكه پێشتریش به‌ر له 2500 ساڵ كاره‌ساتى یه‌كه‌مى بینیوه كاتێك له‌سه‌ر ده‌ستى رۆمه‌كان ئه‌م شاره داگیر كرا.