له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی هۆڵیوود چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان دروست كراوه، له ناویشیاندا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ تره‌مپ دانرابوو، به‌ڵام پیاوێك شكاندی.
دوێنێ چوارشه‌م، پیاوێك له سه‌رله به‌یانی زوودا چووبووه لای ڕێڕه‌وه‌كه‌ی هۆڵیوود و ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی شكاندبوو كه ناوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر بوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پیاوێك قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه و ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و كاته‌ی پیاوه‌كه ئه‌ستێره‌كه‌ی تره‌مپی شكاندووه، ئه‌میش له‌و ناوه بووه، چووه‌ته لای پیاوه‌كه و پێی گوتووه بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌شكێنیت؟ تره‌مپ چی خراپی به‌رانبه‌ر تۆ كردووه؟ به‌ڵام پیاوه‌كه وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ ڕایكردووه.
ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێسته ناوی پارێزراوه و كه‌سیش نازانێت بۆچی ئه‌و كاره‌ی كردووه، هه‌ر دوێنێ چووه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی بیفرلی هێلز و خۆی ڕاده‌ستی پۆلیسه‌كان كردووه.
ئه‌م ئه‌ستێرانه تایبه‌تن به ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ناو میدیا و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، تره‌مپیش ئه‌و كاته ناوی چووه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێره‌وه و ئه‌ستێره‌یه‌ك به ناوییه‌وه كراوه، كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "The Apprentice" بووه و به قسه‌ی "تۆ ده‌ركرایت یان You Are Fired" ناوی له دنیادا ده‌ركردبوو.