نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چالاكێكی كەمئەندام كۆ بووەوە

:: PM:01:16:26/07/2018 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كچە چالاكڤانی دیاری كورد و داكۆكیكار لە مافی پەنابەرانی سووریا لە دەرەوەی وڵات، نووژین مستەفا كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی تەمووز/ یۆلیۆ، سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كچە چالاكی دیاری كورد و داكۆكیكار لە مافی پەنابەرانی سووریا لە دەرەوەی وڵات، نووژین مستەفا كرد.

لە دیدارێكدا نووژین وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی پوختەیەكی دەربارەی كار و چالاكییەكانی بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی پەنابەرانی سووریا لە دەرەوەی وڵات پێشكەش كرد و هیوای خواست حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیران پشتیوان و هاوكاری كار و چالاكییەكانی بن، بەتایبەتی كە بەنیازە بۆ خزمەتی زیاتر ڕێكخراوێكی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ پەنابەران دابمەزرێنێت.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە نووژین، پشتگیریی خۆی بۆ سەرخستنی كار و چالاكییەكانی نیشان دا و هیوای خواست لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی بەردەوام بێت، تا بێ جیاوازی ببێتە دەنگی هەموو پێكهاتەكانی سووریا، بەو هیوایەی دۆخی ئەوێ ئاسایی ببێتەوە و هەموو پەنابەران بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەست بە ژیانێكی ئاسایی بكەنەوە.

نووژین مستەفا كە خاوەن پێداویستی تایبەتە،‌ خەڵكی كۆبانێ یە و بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرۆگرامی تێدێكس نیشتمان لە هەولێر، سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.



وشە - رامیار جەواد