کاژین حەسەن، خانمە بێژەر و پێشکەشکار دوای ماوەیەک دابڕانی لە شاشەى تیڤییه‌كان لەگەڵ دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانی "خەندان" له‌و كه‌ناڵه ده‌ركه‌وته‌وه، ئێسته كاژین یه‌كێكه‌ى له ئه‌ستێره‌كانى ئه‌و كه‌ناڵه.
کاژین حەسەن، نوێترین وێنه‌ى تایبه‌تى خۆى، له پێگه‌ى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى په‌یامێكى بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى خۆى نووسیوە: "ڕۆژنەکانی نێوان تۆ و من بە شووشەی ڕۆح داپۆشراون، نە بە هەڵمی هەناسە لێڵ دەبن، نە زستانی تەنیایی درزیان پێ دەبات و نە گەردی ڕێگایان لێ دەنیشێت".
هه‌وادارانى جگه له‌وه‌ى وه‌سفى جوانییه‌كه‌ى كاژینیان كردووه به‌و ده‌ركه‌وتنه نوێیه‌ى ئه‌وه‌یان لێ پرسیووه هه‌رچه‌نده دیار نییه كه باسى ڕۆژه‌كانى ڕابردوو ده‌كه‌یت ده‌بێت مه‌به‌ستت هاوسه‌رى ئێسته‌ت بێت یان كه‌سێكى تر‌ى بیرخستوویەوە ئه‌م شیعره.
"کاژین حەسەن" یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە ناسراوەکانی بادینی و ھاوسەرەکەی "شوان ھەرکی" میدیاکارە، بەیەکەوە لە چەندین کەناڵی ئاسمانی دیکە کاریان کردووە، كاژین لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندان كەناڵی كوردی كاری كردووە و كۆتا شوێنی كاركردنی كەناڵی كوردستان24 بووه.