له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشكه‌شكار و ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و ڕاگه‌یاندنى كوردى زۆرترین كات به شیكپۆشی و مكیاژێكى زۆره‌وه ده‌رده‌كه‌ون، له كاتى ده‌رنه‌كه‌وتنیان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌بنه باسى ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.
له‌نیا عه‌بدوڵا خانمە ڕاگه‌یاندنكار له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى به جلێكى بووكێنى پووله‌كداری په‌مه‌یى بڵاو كردەوه، به‌هۆى جوانییه‌كه‌ى له ستایلى ڕووخسار و قژى سەرنجی زۆربەی کچانی بۆلای خۆی راکێشاوە.
لەنیا ماوەیەكی زۆرە لە شاشەی تیڤی و كاری ڕاگەیاندن دوورە و ئەمەیش نوێترین دەركەوتنی ئەو خانمەیە بێ ماكیاژ.
لەنیا عەبدوڵڵا لە ساڵی 1992 لە شاری سلیمانی لەدایک بووە و ماوەی چوار ساڵە لە کەناڵی NRT 2 بێژەرە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لەو كەناڵە دەرنەكەوتووە و كاری نییە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەیش نەكردووە، چیتر كاری ڕاگەیاندن ناكات.
لەنیا عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە و لە بواری شانۆدا خوێندویەتی، بەڵام ئێستە وەک پێشکەشکارێکی زۆر عەجوول دەردەکەوێت.
سه‌ره‌تا لە بەرنامەی "لە کوردستانەوە" لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەردەکەوت، دواتر به چه‌ند پڕۆگرامێكى تر ناوى له ناو میدیاى كوردیدا بڵاو بوویه‌وه.