خواردنه‌وه‌ى ئاوى ده‌بێته هۆى به ده‌ستهێنانى سوودێكى یه‌كجار باش و زۆر بۆ ته‌واوى جه‌سته، له خواره‌وه‌یشدا فێرى ئه‌و ڕێگایانه‌ت ده‌كه‌ین كه چۆن به ئاسانى بتوانى ئاوى خه‌یار ئاماده بكه‌یت و سوودى لێ وه‌ربگریت.
ئاوى خه‌یار چییه؟
ئاوى خهیارله ئه‌نجامى گوشین وتێكهڵاو كردنى له‌گه‌ڵ ئاوێكى خاوێن یاخوود نه‌رم كردنى له ئاوێكى گه‌رمادا، ئه‌مه‌یش به شێوه‌ى قاش و پارچه كردنى خه‌یاره‌كه له‌گه‌ڵ توێكڵه‌كه‌ى دروست دەبێت.
خواردنى ئاوى خه‌یار سوودى هه‌یه بۆ زیاد بوونى ڤیتامین سى له جه‌سته و مولیبدینوم و كه‌مى له مادده خۆراكییه‌كانى جه‌سته چاره‌سه‌ر ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ ئاوێكى شله‌تێن بخورێته‌وه.
رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له پێكهاتی خه‌یاردا هه‌یه و خواردنی ده‌بێته هۆی زۆربوونی ئاو له جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام ئەوەیش بزانە خواردنی بە سەوانە زیانی زیاترە لە سوودەکانی.
سووده‌كانى ئاوى خه‌یار چیین؟
ئاوى خه‌یار سوودى یه‌كجار زۆرى هه‌یه خواردنه‌وه‌ى له ڕۆژێكدا دوو جار ئه‌گه‌ر هاتوو زێده ڕۆیى تێدا نه‌كرێت، ئه‌م سوودانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێك سوودى گرنگى خواردنه‌وه‌ى ئاوى خه‌یارن:
یه‌كه‌م/ بۆ پێستى له‌ش: زۆر ڕێگه هه‌ن بۆ له‌ناوچوونى ڤیتامین و مادده خۆراكییه‌كان، له ته‌واوى جه‌سته، خواردنه‌وه‌ى ئاوى خه‌یار ڕێگه‌یه‌كى زیرهكانە و خێرایه بۆ جوانتر بوونى پێست و گه‌رانه‌وه‌ى ته‌واوى مادده خۆراكییه زیان لێ كه‌وتووه‌كان، كه دواى ماوه‌یه‌ك جوانى ڕووخسار و پێدانى ته‌مه‌نێكى درێژ و سافى ڕووخسارت پێ ده‌به‌خشێت.
دووه‌م/ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش: هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌وه گوتراوه كه ئاو سه‌رچاوه‌یه‌كى باشه بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ئه‌وه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى وات لێ ده‌كات كه‌متر نان بخۆیت و به‌رده‌وام گه‌ده‌ت پربێت له ئاو، به خواردنه‌وه‌ى ئاوى خه‌یاریش هه‌ندێك جار به‌هۆى چهورییهكهى خه‌یاره‌وه وات لێ ده‌كات كه‌متر ئاره‌زووی خواردن بكه‌یت، ئه‌مه‌یش به‌خێرایى كێشى له‌شت داده‌به‌زێنێت.
سێیه‌م/ به‌هێز بوونى ماسوولكه‌كان: دواى خواردنه‌وه‌ى ئاوى خه‌یار یه‌كێك له‌و ماددانه‌ى سوود به ماسولكه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێـت بوونى مادده‌ى "سیلیكانه" له ناو گیراوه‌كه، ئه‌و ماده‌یه‌ش وا له ماسووله‌كه‌كان ده‌كات به‌هێز بن و به زندوویى بمێننه‌وه له كاتى شهكهتیدا.
خه‌یار یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودی زۆر هه‌یه بۆ ته‌ندروستی و بۆ جوانكردنی پێستی ڕووخساردا به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده و ڤیتامینه‌كان كه ته‌ندوستی جه‌سته ده‌پارێزن، هاوکات وه‌ك دژه ئۆكسێنه‌رێك له جه‌سته‌دا كار ده‌كات و ڤیتامینه سه‌ره‌كییه‌كان به جه‌سته ده‌به‌خشێت و پێست ده‌پارێزێت له چرچبوون و نه‌خۆشییه‌كانی پێست، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پاراستنی ئاوی جه‌سته %95 خه‌یار له ئاو پێك دێت، به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه ئاوی پێویست له جه‌سته‌تاندا نامێنێت، به‌ڵام به خواردنی خه‌یار ئه‌و كه‌موكوڕییه پڕ ده‌بێته‌وه و جه‌سته هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌مئاوی نابێت.