ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ته‌مووز، عه‌بدولره‌حمان حاجی كه‌مال خاوه‌نی نووسینگه‌ی "حاجی كه‌مال" بۆ دراو گۆڕینه‌وه، بۆ "وشه" نرخی زێڕ و دراو له بازاڕی هه‌ولێری پایته‌ختی خسته‌ڕوو، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24: 238 هه‌زار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21: 211 هه‌زار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18: 181 هه‌زار دینار.
پێویسته بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ به‌ستراوه‌ته‌وه به دوایین نرخی زێڕ له بۆڕسه‌ی جیهانی و له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه، به چركه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت.
دیاریكردنی نرخی ئه‌مڕۆی زێڕ له بازاڕی هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به هه‌زار و 230 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش به 119.800 هه‌زار دینار ده‌ستنیشان كراوه.
نرخی دراو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی: 119.800 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ: 140.000 هه‌زار دینار.
100 پاوند: 157.600 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تومه‌ن: 16.000 هه‌زار دینار.
100 لیره‌ی توركی: 25.000 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ: 117 دۆلار و 50 سەنت.
100 پاوند: 131 دۆلار و 98 سەنت.