ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ى دره‌نگانى دوێنَى ئێواره بووه هۆكارى ئاواره‌بوونى هاووڵاتیان و چۆڵكردنى چه‌ند گوندێك له سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى، ئه‌مڕۆ به‌یانى كونترۆڵكرا و خه‌ڵكى گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان.
دره‌نگانى ئێواره‌ى دوێنێ ئاگرێكى گه‌وره و مه‌ترسیدار له گونده‌كانى (چه‌لكى و بازیفى) سه‌ر به ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵاى سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى كه‌وته‌وه، و زیانێكى زۆر به ژینگه و سرووشتى ناوچه‌كه گه‌یاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى ماڵه‌كانیان به‌جێهێشت و به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ته‌مووز، دواى كونترۆڵكردنه‌وه‌ى ئاگره‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، شوێنه‌كانى خۆیان.
سیپان عوسمان هاووڵاتیه‌كى گوندى بازیفى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵایه به "وشه"ى راگه‌یاند، دوێنێ ئێواره ئاگرێكى له ڕاده‌به‌ر گه‌وره و مه‌ترسى، له پوش و پاوان و ژینگه‌ى گوندى چه‌لكى و گوندى بازیفى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵاى به‌ر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئاگره‌كه گه‌وره و مه‌ترسى بوو، كونترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌م بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌یانى ئه‌مرۆ ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه و به هاوكارى هاووڵاتیان كونترۆڵكرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ڕاشی گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه ئاگره‌كه به‌ڕووى گوندنیشان هات و زۆر نزیك بووه‌ته‌وه له گوونده‌كه، و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان درووست كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى ماڵه‌كانیان چۆلكرد و ئاواره‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى گونده‌كه بوون تا ئه‌و كاته‌ى ئاگره‌كه‌ى كونترۆڵكرایه‌وه، نه گه‌ڕانه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاگركه زیانى زۆرى ماددى به‌ر ڕه‌ز و باغات و ئالیكى ئاژه‌ڵانى خوماڵى و ژماره‌یه‌ك پوره هه‌نگ گه‌یاندووه، و سووتانى سه‌دان دۆنم دارستان و ژینگه‌ى ناوچه‌كه لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى 48 سه‌عاتى ڕابردوو له سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى هه‌شت ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه ڕوویانداوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه زیانێكى زۆر به دارستان و پوش و پاوان و هاووڵاتى و شوێنه گشتییه‌كان كه‌وتووه و دوو كه‌سیش برینداربوونه.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى