بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 27ى ته‌مووز، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە چەند شارێكی عێراق بەتایبەت بەسڕە و بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت، خۆپیشاندەران له ژێر ناوى "هەینی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافەکانمنا"، ده‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت.
كه‌مێك پێش ئێسته،
عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەى عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه له په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ستنووس نوسراوه‌ته‌وه و مۆری نوسینگه‌ی تایبه‌تى سیستانیی پێوه‌یه و له نوێژی ئه‌مڕۆى هه‌ینی 27ى ته‌مووز له شاری كه‌ربه‌لا خوێنرایه‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له میانی گوتاری نوێژی هه‌ینیدا له‌شاری كه‌ربه‌لا گوتی: "به درێژایی ساڵانی ڕابردوو ئامۆژگاری به‌رپرسه باڵاكانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه نه‌گات ئه‌مڕۆ و خه‌ڵك نه‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و نه‌كه‌وینه بارودۆخى ئاڵۆز و كاره‌سات باره‌ی ئێسته".
نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ڕای گه‌یاند، سستانى ڕاى گه‌یاندووه، كه پێویسته به زووترین كات حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌هێز و توند بێت.
له باره‌ى بارودۆخى ئێسته‌ى عێراقه‌وه نوێنه‌ره‌كه‌ى سستانى ئاشكراى كرد كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوونه بۆیه دۆخه‌كه واى لێ هاتووه، بۆیه پێمان وایه هیچ ڕێگایه‌كی تریش نییه جگه له ئه‌نجامدانی چاكسازی و پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى.
له باره‌ى خۆپێشانده‌رانه‌وه، سستانى به‌تووندى ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی ڕه‌ت كرده‌وه.