خانمه گۆرانیبێژى شۆخ و شه‌نگى كورد هێڤى موڕاد له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند سه‌باح نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رییان به شێوه‌ى دوێت له كلیپێكدا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هێڤى دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى به "وشه"ى راگه‌یاند، نوێترین كارى هونه‌ریم بریتییه له كاركردن بۆ گۆرانییه‌كى نوێ به‌شێوه‌ى دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و هاوسه‌رى خۆشه‌ویستم سه‌باح حاجۆ به‌ناوى (حهژته دكم)، ئه‌و گۆرانییه له شیعرى بنگین نسوه و له ئاوازى خۆمه و له ستۆدیۆى سنان له ئه‌سته‌مبۆل كارى تۆماركردنى بۆ كراوه و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كارى كلیپى بۆكراوه و تازه بڵاومان كردووه‌ته‌وه و پێشكه‌شى "وشه"ى ده‌كه‌ین.
شایه‌نى باسه هێڤى یه‌كێكه له‌خانمه شۆخ و شه‌نگه ده‌نگخۆشه‌كانى كورد و خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌مى هونه‌رییه و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ژیان به‌سه‌رده‌بات و به‌شدارى كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كان ده‌كات، خه‌ونا ڕۆژ ناوى دوا گۆرانى بڵاوكراوه‌ى ناوبراوه و له شیعر و ئاوزى نارین عومه‌ره و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كارى بۆ كراوه و له ستۆدیۆى دریمس كارى تۆماركردنى ئه‌نجامدراوه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى