وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، بڕیار دراوه به یه‌كخستنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له سووریا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ڕای گه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ناوچه‌كانی سووریا یه‌كده‌خرێن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێت.
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، هه‌ردوو هێزه‌كه به‌شێوه‌ی جیا له سووریا كاره‌كانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام بڕیار دراوه به‌یه‌كخستنی هه‌ردوو هێزه‌كه و ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان به‌هاوبه‌شی، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ڕاهێنان وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی دا، مه‌به‌ستمان دڵنیابوونه له‌وه‌ی كاره‌كانمان به‌باشی ئه‌نجامی ده‌بێت و سه‌قامگیری وڵاته‌كه به‌ده‌ست هاتبێت، بۆ ئه‌وه‌یش پلانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان پێشبینی ده‌سكه‌وتی باشی لێ ده‌كرێت.
ئه‌نكه‌ره و ئه‌مه‌ریكا به مه‌رجه‌كانی یه‌كتر ڕازی بوون، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌ش له سووریا دابمه‌زرێنن، دوای ئه‌وه‌ی پێداویستی و چه‌كه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نرێته بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجه‌رلیك له توركیا، مه‌شقه سه‌ربازییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
له 18ی حوزه‌یران سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێك بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامیری مه‌نبه‌ج به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان ئه‌نجام دا، دوێنێ هه‌ینی ده‌یه‌م كاری هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه ته‌واو كرد و یه‌كخستنی هه‌ردوو هێزه‌كه بڕیاری كۆتایی لێ دراوه.