شاندێك له به‌رپرسان و دیپلۆماتكارانی چین، به سه‌ردانێك گه‌یشتنه دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌باره‌ی دۆخی سووریا كۆ بوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی
sputnikی ڕووسی، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی سووریا و دواین پێشهاته‌كان، شاندێك له دیپلۆماتكارانی حكوومه‌تی په‌كین سه‌ردانی سووریایان كرد و پرسی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوون له‌باره‌ی كێشه‌ی سووریا، شی كساویان سه‌رۆكی شاندی چینی و به‌رپرسان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ گه‌یشتنه وڵاته‌كه و له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه و فه‌یسه‌ڵ میقدادى جێگری و هه‌روه‌ها عه‌لی حه‌یده‌ر وه‌زیری چاكسازی نه‌ته‌وه‌یی سووریا كۆ بوونه‌وه.
به‌رپرسانی په‌كین نامه‌ی حكوومه‌تی چینیان به وه‌زیران و به‌رپرسه باڵاكانی ڕژێمی سووریا ڕاگه‌یاند و هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیركردن و پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی بۆ ماڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه، هاوكات دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه پێویستی به بڕی 260 ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا له پاش ئه‌و جه‌نگه درێژ و به‌رده‌وامه، ئاماده‌یی چینیشی ڕاگه‌یاند بۆ یارمه‌تیدانی سووریا له ڕێی پێدانی به‌شێك له‌و پاره، له چوارچێوه‌ی یارمه‌تییه‌كانی وڵاتان.
دوای شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی ناوخۆیی سووریا زیانێكی زۆر به ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه كه‌وت و ڕێژه‌ی كۆچكردن و ئاواره‌بوونی خێزانه‌كان ڕۆژانه ڕووی له زیادبوون بوو، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی و پشتگیری حكوومه‌تی چین بڕیاری پێدانی 260 ملیار دۆلاری به ئه‌سه‌د داوه.