سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌ڵمانیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ره‌زا سیامى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى خه‌لافه‌تى داعش ساڵى رابردوو له مووسڵ كوژراوه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان و هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌ڵمانیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، تیرۆریست ره‌زا سیام له مووسڵ له كاتى رزگاركردنى شاره‌كه له ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كوژراوه.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانى گوتوویه‌تى، دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له ناڕۆشنى له باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و تیرۆریسته‌وه، پشكنین بۆ ناسنامه‌كه‌ى كراوه و دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كوژراوه.
ره‌زا سیام له میسڕ له دایك بووه، دواتر له ئه‌ڵمانیا بووه و ئه‌ندامى گرووپێكى توندڕه‌و بووه له مزگه‌وتى سه‌حابه‌ى شارى به‌رلین. له ساڵى 2012 ئه‌ڵمانیاى جێهێشتووه و سه‌ره‌تا به‌رپرسى دیوانى خوێندن بووه له خه‌لافه‌ته‌كه‌ى داعش له مووسڵ.
هه‌ر پێى زانیارییه‌كانى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا، ئه‌م تیرۆریسته هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بردووه و تا ته‌مووزى 2017 پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى مابوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت تا ئێسته 150 تیرۆریستى خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى له عێراقدا كوژراون.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه به یه‌كێك له رێكخراوه تیرۆریستییه ترسناكه‌كان داده‌نرێت، له ساڵى 2014 ده‌ستى به‌سه‌ر مووسڵدا گرت و خه‌لافه‌تى راگه‌یاند، له خه‌لافه‌ته‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك پۆستى به ناوى "دیوان" دانابوو كه هاوتاى وه‌زیر بوو، تا ئێسته هه‌ریه‌ك له وه‌زیره‌كانى ته‌ندروستى و كشتوكاڵ و نه‌وت گیراون یان كوژران، دواجاریش له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا كوژرانى وه‌زیرى تیرۆریستى وه‌زاره‌تى خوێندنى داعش دووپات كرایه‌وه.