بۆ چەندان ساڵە، زۆرێك لە ئێمە وابیر دەكەینەوە ئەگەر برین بەرهەوا بكەوێت خێراتر چاك دەبێتەوە، بەتایبەتی لە دوای پاككردنەوەی برینەكە، بەڵام توێژینەوە نوێیەكان ئەم بۆچونە پێچەوانە دەكه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه برینی تەڕ و شێ‌دار خێراتر چاك دەبێتەوە، هاوكات هۆشداری ده‌ده‌ن كه به‌كارهێنانی مه‌رهه‌م و كرێمه‌كان برین تووشی هه‌وكردن ده‌كه‌ن و پێویسته له‌جیاتی ئه‌وه هه‌نگوین به‌كاربهێنن.
له دێر زه‌مانه‌وه
هه‌نگوین بۆ چاره‌سه‌ری برین وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سروشتی به‌كارهاتووه و برین و چه‌ندان گرفتی پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یەكەم: سووتاوی، سووتاوی یەكێكە لەبرینە سەختەكان، پێویستە بە وریاییەوە چارەسەر بكرێت، بەشێوەیەكی ئاسانتر تووشی هەوكردن دەبێت، ئەم هه‌وكردنەش دەتوانرێت بە لەش و خوێندا بڵاوببێتەوە و كوشندە بێت، بەڵام بەكارهێنانی هەنگوین زۆر گرنگە بۆ سووتاوی، چونكە تایبەتمەندی دژە بەكتریایی هەیە و زیندەوەرە بچووكەكان لەناو دەبات لەكاتی سووتاوی دا، باشترە بەشێوەی خاو بەكاربهێنرێت.
دووەم: جێی برین باشتر دەكات، هەنگوین تایبەتمەندی چاككردنەوەی جێی برینی هەیە، چونكە پێست پاك دەكاتەوە و یارمەتی هێوربوونەوەی پێست دەدات و ڕێ لە ئازار و خوران و هەوكردن دەگرێت و برین بەشێوەیەكی خێرا چارەسەر دەكات، باشترە بڕێكی یەكسان لە هەنگوین و شەكر تێكەڵ بەیەكتر بەكرێت و بۆ شوێنی برینەكە بەكاربهێنرێت، پاشان دابپۆشرێت بۆ ماوەیەك و رۆژانە دووبارە بكرێتەوە لە ماوەیەكی كەمدا جێی برینەكە چارەسەر دەكات.
سێیەم: هەنگوین بۆ چەندان مەبەستی تری پێست و نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان بەكاردەهێنرێت وەكو:
برین بەهۆی زەبر.
برین و رووشان.
برینی نەشتەرگەریی.
برینی قاچ.
بڕینەوەی پەلی مرۆڤ بەنەشتەرگەریی.