ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رای گه‌یاند، پێنج به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینه‌گه‌كانى كۆمسیۆن له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌هۆى تێوه‌گلانیان له‌گه‌نده‌ڵى له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه.
له‌یس هه‌مزه گوته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له
راگه‌یانراوێكى فه‌رمیدا ئاشكراى كرد، ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران كه له دادوه‌ره‌كان پێكهاتووه، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى راسپارده‌كانى لیژنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داوه.
پێشتر لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و پێشیلكارییه‌كانى كۆمسیۆن پێكهێنرابوو، كۆمه‌ڵێك رێنوێنیى و بڕیاریان له باره‌ى به‌رپرسانى كۆمسیۆن ده‌ركرد. له‌وانه لابردنى هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌رانى نووسینگه‌كانى كۆمسیۆن بوو.
به‌گوێره‌ى راگه‌یانراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له ناوه‌وه‌ى عێراق له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى توركیا و ئوردن هه‌مان بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه له‌گه‌نده‌ڵى دارایى تێوه‌گلاون و پێشیكارییان كردووه.
له 12ى مانگى ئایار، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له عێراق به‌ڕێوه چوو، دواتر به‌هۆى بوونى ساخته‌كاریى له هه‌ڵبژاردنه‌كان، لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق پێكهێنران، بۆ به‌دواداچوون له باره‌ى گه‌نده‌ڵى و ساخته‌كارییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانیش لادران و كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر له شوێنى ئه‌وان ده‌ستبه‌كار بوون.