ئاژانسى رۆیته‌رز له سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكی و عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه ئاشكراى ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دژى ئێران هه‌وڵى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانێكى هاوشێوه‌ى ناتۆ ده‌دات كه ئه‌ندامه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى بن.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌نهێنى هه‌وڵ ده‌دات وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌یه‌كه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌ك دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رووبه‌ڕووى ئێران ببنه‌وه.
ئاژانسه‌كه باسى ئه‌وه كردووه، چوار سه‌رچاوه‌ى به‌رپرس له كۆشكى سپى ئه‌وه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه، كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى وه‌ك ئوردن و میسر و كه‌نداو به‌هێز بكات له بوارى به‌رگرى مووشه‌كى و راهێنانى سه‌ربازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرور و چه‌ندان بوارى تر.
هه‌رچه‌نده ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌ك "ناتۆى عه‌ره‌بى" وایه، هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ناوى هاوپه‌یمانێتییه‌كه بریتییه له "هاوپه‌یمانى ستراتیجى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
جیا له‌مانه‌ش به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، ددانیان به‌وه ناوه كه سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كه هى سعوودیه بووه و كاتێك ساڵى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانى سعوودیه‌ى كرد، ئه‌وان پێشنیارى دروستكردنى هاوپه‌یمانێتییه‌كى له‌م شێوه‌یان كردووه.
ئامانجى سه‌ره‌كیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێرانه، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندام ده‌بن له دژى ئێرانن و وڵاتانى سوننه مه‌زه‌ون.