قووڵبوونهوهى كێشه ناوخۆیییه‌كانى گۆڕان، لێكترازانهكهى له‌و حزبه‌دا كرد به كرده‌نی و هه‌ریه‌ك له عوسمانى حاجى مه‌حموود و ئاراس وه‌لى، ده‌ستیان له بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵگرت و به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه"، هه‌ریه‌ك له قادرى حاجى عه‌لى و ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامانى جڤات، دوو مانگ مۆڵه‌تیان داوه‌ته خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتیى گۆڕان تا كێشه و گومانه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانیش واز له بزووتنه‌وه‌كه دێنن.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى مه‌رگى نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ڵبژاردنى ڕێكخه‌رى نوێ، خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌كه دووچارى كێشه و گرفتى جۆراوجۆرى ناوخۆیى بووه‌ته‌وه و له دوا ههنگاوهكانیشدا، كۆنتڕۆڵكردنى میدیا و موڵك و دارایى گۆڕان له‌لایه‌ن كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه كێشه‌كانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ى به ته‌واوه‌تى گه‌یاندووه‌ته ئاستى لێكترازان و ئه‌گه‌رى زۆر هه‌یه گۆڕان دووچارى ئینشیقاقێكى ناوخۆیى ببێته‌وه. هه‌رچه‌نده خۆیشی به‌رهه‌می ئینشیقاقه.
ئه‌م هه‌فته‌یه عوسمانى حاجى مه‌حموود یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاو و به‌رپرسه دیاره‌كانى گۆڕان له گفتوگۆیه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له گۆڕان ڕاگه‌یاند. ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى گۆڕان واز له‌و حزبه بهێنێت، ساڵى 2015یش جارێكى تر ده‌ستى له بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵگرت و به ته‌كلیفى نه‌وشیروان مسته‌فا هاته‌وه ناو گۆڕان.
هاوكات ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى جڤاتی نیشتمانیى گۆڕان، ده‌ستى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵگرتووه و له ڕوونكردنهوهیهكیشیدا ده‌ڵێت: "جێی داخه كه ئه‌دای سیاسیی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له ئاستی پێویست و به‌پێی قه‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌كه نه‌بوو، بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه گۆڕان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌ڕوات".
وه‌لی گوتوویه‌تى: "سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه له ئه‌دای سیاسی، هه‌روه‌ها میتۆدی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ردووكیان لادان بوو له وه‌سێتنامه و ڕاوێژهكانی ڕێكخه‌ری گشتیی پێشوو و پێچه‌وانه‌ی خه‌ونه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بوون".
له‌باره‌ی كۆمپانیاى وشه ئاراس وه‌لی ده‌ڵێ: "به‌هۆی ڕێككه‌وتنێكی كه‌مینه‌ی نێوان خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، چاره‌نووسی ئۆرگانه‌كانی سه‌ر به‌و كۆمپانیایه و سه‌رچاوه‌ی ئابوورییان نادیاره و كه‌س له ئێمه نازانێت ئه‌و نهێنییانه چین و گۆڕان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟".
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى 2009 له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو، خاوه‌نى 24 كورسیى په‌رله‌مانى كوردستانه.
ئاراس وه‌لى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه جڤات ته‌نیا ناوه و هیچ گوێى لێ ناگیرێت، دووپاتی كردووه‌ته‌وه: "له 2009ـه‌وه له‌ناو گۆڕاندام، به‌داخه‌وه فێرى هه‌موو شتێك بووم، سیاسه‌ت نه‌بێت".
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق كێشه‌كانى گۆڕان تا ئاستێكى به‌رزتر برد و له‌ناو خۆیاندا یه‌كتریان به‌و شكسته تۆمه‌تبار ده‌كرد، ئێسته‌یش چیا و نما كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماده نین ده‌ستبه‌ردارى موڵك و دارایى و میدیاى گۆڕان بن و گه‌نجانى ناو گۆڕانیش دژى ئه‌و داگیركاریی و مانه‌وه‌ى ڕێكخه‌ر و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن به‌و شێوه‌یه‌ى ئێسته.
ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانیى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌ى ڕابردوو قادرى حاجى عه‌لى و زیاتر له 40 به‌رپرسى تر‌ى گۆڕان كه زۆرینه‌یان ئه‌ندامى جڤات و په‌رله‌مانتارى عێراق و كوردستانن، نامه‌یه‌كیان بۆ ڕێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ناردووه و داواى گۆڕانكاریى ڕیشه‌یى و میكانیزمى جێبه‌جێكردنیان كردووه له به‌ڕێوه‌بردنى گۆڕان و ڕێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندندا.
ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤات كه خۆى یه‌كێكه له‌وانه‌ى واژووى له‌سه‌ر نامه‌كه كردووه، ئاشكرای ده‌كات كه له نامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ده‌بێت كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا موڵك و ماڵى گۆڕان و دارایییهكهی و میدیاكه‌ى بۆ گۆڕان بگه‌ڕێننه‌وه و لیژنه‌یه‌ك بڕیاریان له‌باره‌وه بدات نه‌ك ئه‌وان، هاوكات كار بهنامهكهى نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌ستوورى ناوخۆیى گۆڕان بكرێت كه ئێسته پشتگوێ خراون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "دوو مانگ مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و كارانه دیارى كراوه و به پێچه‌وانه‌وه له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ى ئه‌و نامه‌یه‌یان واژوو كردووه، به كۆمه‌ڵ ده‌ست له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵده‌گرن و هه‌موو راِستییهكانیش بۆ ڕاى گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نن".
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ددان به بوونى كێشه‌ى ناوخۆییاندا ده‌نێن، به‌ڵام وازهێنانى هه‌ر كه‌سێك له ریزه‌كانیان به شتێكى ئاسایى ده‌زانن.
ره‌ئووف عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان به"وشه"ـى گوت، "گۆڕان به‌رده‌وام خه‌ڵكى لێ ڕۆیشتووه و خه‌ڵكى تازهشى بۆ هاتووه، ئه‌و شتانه ئاسایین و بزووتنه‌وه‌كه به‌رنامه و كارى ستراتیجى هه‌یه و له‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت".
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال