جیهان هاشم خانمە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بواری ماكیاژ، نوێترین وێنه‌كانى به ستایلى كلاسیكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و به شێك له هه‌وادارانى ستایله‌كه‌یان به‌دڵ نییه و توانجى ئەوەی لێ دەدەن کە گۆیا بە پیاو دەچێت.
بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه نوێیه‌كانى ئه‌گه‌رچى ماوه‌یه‌كى زۆرى به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیووه، به‌ڵام دەنگدانەوەی زۆری لای هەوادارانی دروست كردووه، بەسێک لە هەوادارانی پێیان وایە لەو ستایلەدا شێوەی جیهان بە پیاوان دەچێت و بەشێکیتری هەوادارانی ستایلەکەیان پەسن کردووە و پێیان جوانە.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوە، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو و ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه.
جیهان ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی دەڵێ، پێشتر له بواری ماكیاژكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وەرگرتووە، ساڵێک لەمەوبەر بۆ دووه‌م جار هاوسه‌رگیرى كرد و دواتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌وه.